سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی دەكات

سه‌رۆك بارزانی و ئه‌یاد عه‌للاوی دوا پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و ئه‌یاد عه‌للاوی، ، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و ئه‌یاد عه‌للاوی، ، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی

K24- هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ شەممە3ی تەمووز/ پۆلیۆی 2021 لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی كرد.

لە دیدارەكەدا گۆڕانكاری و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا، هەروەها رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و بیروڕا لەبارەی ئەو تەحەددیات و هەڕەشانە ئاڵوگۆڕ كرا، كە لەبەردەم هەڵبژاردنەكان و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی عێراق لەئارادان.

H.B