پەرلەمان دەنگ لەسەر تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان دەدات

لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە و پێشنیازە یاسا دەکرێت
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان - ئەرشیف
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان - ئەرشیف

K24 - هەولێر

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، دەنگ لەسەر تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان دەدات و چەند بابەتێکی دیکە تاوتوێ دەکات.

بڕیارە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە. بەگوێرەی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لە بڕگەی یەکەمدا دەنگ له‌سه‌ر هەمواری یەکەمی پێشنیازەیاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان دەدرێت.

هەروەها لە تەوەرێکی دیکەدا چەند بیرۆکەیەکی پەرلەمانتاران لەبارەی (دۆزینەوەی هەلی كار لە رێگای بەگەڕخستنەوەی كارگەكان) و (لەپێناو پاراستنی ژینگەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان هەوڵێك بۆ رێسایكلینی خاشاك) و (پرسی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی) و (بابەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا) تاوتوێ دەکرێن.

هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیارە پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکات لەوانەش: پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت، هەروەها پڕۆژەیاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو.

بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان
بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان
بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان
بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان