ده‌سته‌يه‌كى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا چاودێرى كارى بانكيى له عێراقدا ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا ده‌ست له بازاری دراوی عێراق وه‌رده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌یه‌ك له هه‌واڵگری دارایی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوونه‌ته به‌غدا، با‌نكی ناوه‌ندی عێراقیش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ته‌نها 5 با‌نك له بازاڕی دراوییدا ده‌هێڵێته‌وه.
ده‌سته‌یه‌ك له هه‌واڵگری دارایی ئه‌مه‌ریكا هاتوونه‌ته به‌غدا و ده‌یانه‌وێت راسته‌وخۆ چاودێری كاری با‌نكی له عێراقدا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به وردی رێگری له سپیكردنه‌وه‌ی پاره و دزه‌كردن و بردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێی عێراق بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیاری دزه‌پێكراوی هه‌ندێك میدیای عێراقی، ده‌سته‌كه گه‌یشتوون و ئێستا له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكان له به‌غدا و بڕیاره له‌گه‌ڵ با‌نكی ناوه‌ندی عێراق ده‌ستبه‌كارببن.
كاری ئه‌و ده‌سته‌یه ئه‌وه ده‌بێت كه هه‌فتانه زانیاری هه‌واڵگری ورد له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی دراو له‌لایه‌ن با‌نكه ئه‌هلیه‌كان و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆری دراوه‌وه ده‌ده‌نه با‌نكی ناوه‌ندی، به‌تایبه‌تی ئه‌و با‌نك و كۆمپانیایانه‌ی گومانی سپیكردنه‌وه و دزه‌پێكردنی دراویان لێده‌كرێت.
له یه‌كه‌م كاریشیاندا، كاری 300 كۆمپانیا و با‌نكیان راگرتووه و له داهاتووشدا چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه له بازاڕ ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه.
پیشتریش با‌نكی ناوه‌ندی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ته‌نها 10 با‌نك له مامه‌ڵه و بازاری دراودا ده‌هێڵێته‌وه و پله‌به‌ندیش بۆ بانه‌كان داده‌نێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر هه‌ندێك ده‌زگا و كۆمپانیا و با‌نكی عێراقی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كران كه دۆلار له عێراقه‌وه ره‌وانه‌ی ئێران و سووریا ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی دیكه‌ش حه‌واڵه‌ی پاره‌یان به گوژمه‌ی گه‌وره بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش كردوه، ئه‌مه جگه له‌و هه‌موو گله‌یی و ره‌خنانه‌ی كه ئاراسته‌ی خودی با‌نكی ناوه‌ندی ده‌كرێت له بابه‌تی گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار به دینار.