سەرۆکی رێکخراوی ھاوکاری و پشتیوانی گەلی کورد لە رووسیا كۆچی دوایی كرد
K24 - مۆسکۆ
یوری نەبیۆڤ، سەرۆکی رێکخراوی ھاوکاری و پشتیوانی گەلی کورد لە رووسیا و بەڕێوەبەری وێب سایتی رییاتازە، لە تەمەنی 68 ساڵیدا بە نەخۆشی لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا کۆچی دوایی کرد.
یوری شامێل نەبیۆڤ، لە 26/10/1953 لە تبلیسی پایتەختی جۆرجیا لەدایکبووە. دوای لەبەریەکھەلوەشانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، رووی کردووەتە مۆسکۆ.
یوری نەبیۆڤ یەکێک بوو لە چالاکوانانی نێو کوردانی سۆڤیەتی پێشوو کە خزمەتی دۆزی رەوای گەلەکەی دەکرد. ئەمڕۆ 6/7/2021 لە شاری مۆسکۆ بەھۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.