ئه‌مڕۆ هه‌ولێر ده‌یه‌وێت كاره‌بای به‌غدا بكوژێنێته‌وه
له گه‌ڕی 35ـه‌مینی خولی نایابی عێراقی، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی كاره‌بای به‌غدا ده‌كات، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 7:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ولێر به‌راهێنه‌رایه‌تی ته‌ها قادر له‌وه‌ته‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێری وه‌رگرتووه هیچ یاریه‌كی نه‌دۆڕاندووه و له كۆی 4 یاری، 2 بردنه‌وه و 2 به‌رامبه‌ربوونی تۆمار كردووه، بۆ ئه‌م یارییه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ئاماده‌ن، ته‌نها فیراس فنجانی به‌رگریكه‌ری راستی نه‌بێت به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارتی زه‌رده‌وه ناتوانێت به‌شداربێت، تواناكانی دلێر حاته‌می گۆڵپارێزی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه یاریی رابردوو به‌هۆی ژماره‌ی كارته زه‌رده‌كانییه‌وه نه‌یتوانی به‌شداربێت.
ته‌ها قادر بۆ ئه‌م یارییه پێشبینی ده‌كرێت، بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كانی پشت به‌تواناكانی، نیاز محه‌مه‌د، هه‌ردی سیامه‌ند، شوان مامۆ، سانتۆس، شێركۆ كه‌ریم و كۆسره‌ت بایز ببه‌ستێت.
هه‌ولێر له 34 یاریی رابردووی خوله‌كه، 9 بردنه‌وه و 13 یه‌كسان و 12 دۆڕانی هه‌یه، 36 گۆڵ كردووه و 36 گۆڵی لێ كراوه، 40 خاڵی له هه‌گبه‌دایه و خانه‌ی یازده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.
یانه‌ی كاره‌با، به‌راهێنه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌د سه‌ڵاحی یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر، له گه‌ڕه‌كانی ئه‌م دوایانه ئاستی باش بووه، به‌رده‌اوم به پلانی به‌رگری و پشتبه‌ستن به‌هێرشی پێچه‌وانه و تۆپی جێگیر یاریی ده‌كات، نیاز مه‌غدیدی یاریزانی پێشووی هه‌ولێر له ریزه‌كانی كاره‌با یاریی ده‌كات و راهێنه‌ر متمانه‌ی ته‌واوی پێیه‌تی، بۆیه بۆ ئه‌م یارییه ده‌یانه‌وێت له هه‌ولێر ببه‌نه‌وه و پێگه‌ی هه‌ولێر له ریزبه‌ندییه‌كه بۆخۆیان داگیر بكه‌ن.
كاره‌با، له كۆی 34 یاریی رابردووی، 8 بردنه‌وه و 15 یه‌كسان و 11 دۆڕانی هه‌یه، 34 گۆڵی كردووه و 33 گۆڵی لێ كراوه، 39 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
له كۆی 10 یاریی رابردووی نێوانیان، هه‌ولێر 7 یاریی براوه‌بووه و سێ یارییش یه‌كسان بوونه، گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی نێوانیان هه‌ولێر (5-3) براوه‌بووه، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2012ـه‌وه كاره‌با هیچ یارییه‌كی له‌هه‌ولێر نه‌بردووه‌ته‌وه.