له هه‌ولێر كه‌سێك به تۆمه‌تی رێگریكردن له خه‌ڵك ده‌ستگیركرا
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند، كه رێگری له خه‌ڵك ده‌كرد و به هه‌ڕه‌شه و زه‌بری چه‌ك پاره‌ی له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرت و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌یدا گیرا، كه بۆ رێگریكردن له هاووڵاتییان به‌كاری ده‌هێنا".
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، مه‌قه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، "ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیریان كردووه، سه‌رۆكی باندێكی رێگریكردن بوو و به‌ره‌و مووسڵ رایكردبوو، دواتر كاتێك گه‌ڕابووه‌وه بۆ سلێمانی و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، له قه‌ڵادزێش به هه‌مان شێوه به‌هاوكاری دوو كه‌سی دیكه رێگرییان له كه‌سێك كردبوو، كه كاری ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كات و بڕی 50 ملیۆن دیناری عێراقییان لێ وه‌رگرتبوو".
هۆگر عه‌زیز گوتیشی: "ئه‌و تۆمه‌تباره له هه‌ریه‌ك له رانییه، كۆیه و سلێمانیش كاری رێگری كردووه".
ئاشكراشیكرد، "ماوه‌ی زیاتر له 7 مانگ بوو به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌كرد، به‌ڵام لێره رایكردبوو و چووبووه وڵاتی ئێران، دواتر شه‌وی رابردوو زانیاریمان پێگه‌یشت، كه ئه‌و تۆمه‌تباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو شاری هه‌ولێر، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییانه كاتژمێر 3:00ی به‌ره‌به‌یان هێزه‌كانمان چوونه سه‌ر ئه‌و ماڵه‌ی كه‌سی تۆمه‌تبار خۆی تێدا حه‌شار دابوو، تا كاتژمێر 7:30 خوله‌كی به‌یانی توانیمان ده‌ستگیری بكه‌ین".
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانیمان كه ئه‌و كه‌سه چه‌كی لایه، بۆیه هێزێكی زۆری پۆلیس به فراوانی گه‌مارۆی ئه‌و شوێنه‌یان دا، دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره راده‌ستی دادگامان كرد".
H.B