نوێترین زانیاری له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو (درۆنی بۆمبڕێژكراو)، هێرشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و په‌یامنێری كوردستان24یش رایده‌گه‌یه‌نێت، جگه له زیانی ماددی كه‌م، هیچ زیانێكی گیانی له رووداوه‌كه نه‌بووه.
په‌یامنێری كوردستان24 له شوێنه‌كه رایگه‌یاند، درۆنه‌كه له شوێنێكی نزیك بنكه‌كانی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، تا ئێستاش دامه‌زراوه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رچاوه‌ی درۆنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
ئه‌حمه هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، جموجۆڵی فڕۆكه‌وانی نه‌وه‌ستاوه و گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه به گوێره‌ی خشته‌ی دیاریكراو به‌رده‌وام.
دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، ره‌وشه‌كه له ژێر كۆنتڕۆڵدایه و هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رپه‌رشتی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، بۆیه گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌یان رانه‌گرتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به گوێره‌ی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی بۆ لایه‌نی ئه‌منی دیاریانكردووه، نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی گه‌شته‌كان رابگرن.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، دووپاتی كرده‌وه، هیچ زیانێكی گیانی له ئه‌نجامی هێرشه‌كه نه‌بووه.
پێشتر مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، بۆ راگرتنی ئه‌و هێرشانه ته‌نیا ئیدانه‌كردن به‌س نییه و پێویسته به كرده‌وه رێگری له‌و جۆره هێرشانه بكرێت.
هێرشه‌كه له‌كاتێكدایه كه پێشتر ئه‌بو ئالا‌ء وه‌لائی، سه‌ركرده‌ی میلیشیای سه‌یدولشوهه‌دا، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له‌سه‌ر سنوور كرانه ئامانج، هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مه‌ریكا كردبوو و رایگه‌یاندبوو، له هه‌ر شوێنێك بێت هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.