ئه‌سه‌د ڕه‌تیده‌كاته‌وه ده‌ستوری نوێ بۆ سوریا ئاماده‌كرابێت
K24 – هه‌ولێر
به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه باس له ده‌ستورێكی نوێ ده‌كه‌ن بۆ سوریا و به‌ئامانجی ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕ و له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕوسیای هاوپه‌یمانی خستبیه‌تیه به‌رده‌ستی حكومه‌تی سوریا.
له‌وباره‌یه‌وه ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕۆژنامه‌ی "ئه‌لئه‌خبار"ی لوبنانی بڵاویكردبووه‌وه ڕووسیا گه‌شتووه‌ته قۆناغی كۆتایی ڕه‌شنووسی ده‌ستورێك كه به‌شێكی زۆری ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی وڵات كه‌م ده‌كاته‌وه و ڕێگه بۆ دروستكردنی حكومه‌تێكی لامه‌ركه‌زی خۆش ده‌كات"له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و لایه‌نانه‌ی شه‌ڕی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن له داواكارییه‌كانی ئێستایان بێنه خواره‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی سوریا له‌وباره‌یه‌وه له په‌یجی فه‌رمیاندا له فه‌یسبووك بڵاویانكردوه‌ته‌وه،هیچ ڕه‌شنووسێكی ده‌ستور نه‌خراوه‌ته به‌رده‌ست سوریا و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌وباره‌وه له‌میدیاكاندا بڵاوده‌كرێته‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوورن له‌ڕاستییه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌دا باس له‌وه كراوه هه‌ر ده‌ستورێكی نوێ له داهاتوودا بۆ سوریا دابنرێت له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه پێشكه‌ش ناكرێت و ته‌نها له‌ناو سوریادا داده‌نرێت،سورییه‌كان له‌باره‌یه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ری و دواتر ده‌خرێته ڕاپرسییه‌وه.
مانگی ڕابردووش ئاژانسی بلۆمبێرگ باسی له‌وه كردبوو كه ڕوسیای پاڵپشتی ئه‌سه‌د و ئه‌مریكا كه له‌بری هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن نێوه‌ندگیری ده‌كات،پێكه‌وه كار بۆ دانانی ڕه‌شنووسی ده‌ستورێكی نوێ ده‌كه‌ن بۆ سوریا.
له نه‌خشه‌ڕێی ئاشتی دا كه له‌مانگی دیسه‌مبه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پاڵپشتی كرا ئاماژه به قۆناغی گواستنه‌وه‌ی حوكم و دانانی ده‌ستورێكی نوێ و هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و خاوێن له‌ماوه‌ی 18 مانگدا دراوه.