میسال ئالووسی هۆکاری پەلاماردانی هه‌ولێر لە لایەن میلیشیاکانەوە دەخاتەڕوو
K24 – هه‌ولێر:
میسال ئالووسى، سه‌رۆكى حزبی ئوممه‌ى عێراقى، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، به‌ربه‌سته له به‌رده‌م هه‌ژموون و ته‌ماعكارى ئێران، بۆیه میلیشیاكان، دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه. گوتیشی: حه‌شدى شه‌عبی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵكو سه‌ر به ئێرانى دراوسێمانه، ئه‌و فه‌رمانانه‌ى، كه حه‌شدى شه‌عبی وه‌ریده‌گرێت، له ئێرانه‌وه‌یه، یاخود میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی له ده‌ره‌وه‌ى سنووری عێراق، بڕیاریان بۆ دێت.
میسال ئالووسى راشیگه‌یاند، ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه‌ى، دره‌نگانى شه‌و هاتبووه عێراق، پاشان هه‌ڕه‌شه‌كانیان ده‌ستیپێكرد، هیوادارم حه‌شدى شه‌عبی و خودى (ئه‌بوئالا)، راستگۆ بن، ئه‌و كه‌سایه‌تییه له تارانه‌وه هاتووه‌ته عێراق، فه‌رمانیداوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و بنكه‌ى سه‌ربازى (عه‌ین ئەسەد) له ئه‌نبار.
ناوبراو روونیكرده‌وه، به‌ئامانج گرتنى هه‌ولێر و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ى، تاوانه، قبووڵكراو نییه، تیرۆره، هه‌ولێر شارێكى ئازیزه، پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستانه، هه‌روه‌ها پایته‌ختى یه‌كگرتوویی نیشتمانیی عێراقه، حكومه‌تى عێراق، پێویسته به‌رپرسیارێتى له ئه‌ستۆ بگرێت.
سه‌رۆكى حزبی ئوممه‌ى عێراقى، روونیشیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ى له به‌غدا و ناوچه‌ى سه‌وز، له به‌شى هه‌واڵگری عێراقى، كار ده‌كه‌ن، ده‌زانن كێ له پشتى ئه‌و هێرشانه‌وه‌یه، باشیش ده‌زانن كێ ئه‌وانه پاره‌دار ده‌كات، ده‌شزانین هیچ وڵاتێك له نزیك عێراق بوونى نییه، "درۆن" دروست بكات، هه‌موومان ده‌زانین مووشه‌كه‌كان ئێرانین، هه‌موو به‌رپرسانى عێراق ناتوانن ئەو راستىیە بڵێن.
ئالووسى جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌موو سیاسییه‌كانى عێراق له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان، وه‌زیری به‌رگری ناتوانێت لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه دروست بكات، دواى چه‌ند كاتژمێرێك ده‌كوژرێت، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ڕه‌شه‌یان له سه‌رۆك وه‌زیران كرد و پێیانگووت، گوێت ده‌بڕین، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان له سه‌رۆك كۆماریش كرد و رایكرد بۆ سلێمانى، بۆیه دۆخه‌كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه، هاووڵاتیانى عێراقى هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، ده‌وڵه‌تى عێراق هه‌ره‌سی هێناوه، پرسه‌كه به‌ته‌نیا عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ولێر نییه.
گوتیشى: ئێمه به فه‌رمى حكومه‌تى ره‌سمیمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارن، میلیشیاكانن، ئه‌وان حوكمى عێراق ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێت لە نێوان هەولێر و به‌غدا، لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى هه‌واڵگری دروست بكرێت، تاوه‌كو ئه‌و تیرۆریستانه به ئامانج بكرێن، پێویسته ته‌نیا خه‌ریكى به‌یاننامه ده‌ركردن نه‌بین.
ئاماژه‌شیپێكرد، سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد، سه‌ركردایه‌تییه‌كى رزگاریخوازه، به‌دواى مافه‌كانى كورددا ده‌گه‌ڕێت، رژێمى ئێران ده‌یەوێت هه‌ژموونى خۆی له ناوچه‌كه بسه‌پێنێت، تاوه‌كو به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ئیراده‌ى نه‌ته‌وه‌یی كورد دروست بكه‌ن، به‌رێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، به‌ربه‌سته له به‌رده‌م هه‌ژموون و ته‌ماعكارى ئێران، بۆیه میلیشیاكان، دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه.
ئالووسى، دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت نیازپاكى خۆی به‌رامبه‌ر ئێران و توركیا پیشان بدات، حكومه‌تى هه‌رێم به‌ره‌و ئه‌و قۆناغه هه‌نگاو ده‌نێت، كه ته‌نیا پشت به به‌رهه‌مى نه‌وت نه‌به‌ستێت، چه‌ندین فه‌یله‌ق و سوپاى عێراقى، كیمیاباران و ئه‌نفالیان به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ى كورد ئه‌نجامدا، به‌ڵام چیاكانى كوردستان، ملكه‌چى تیرۆریستان نه‌بوون، ده‌بێت ئه‌وان وانه له مێژوو وه‌ربگرن، به بێ هه‌رێمى كوردستان عێراق بوونى نابێت، ئێمه‌ى رزگاریخوازانى عێراق، خاكى كوردستان‌مان خۆش ده‌وێت، چونكه ئێمه به‌بێ خاكى كوردستان، بوونمان نییه، ئه‌گه‌ر نا تیرۆر ده‌كرێین.
جه‌ختیشیكرده‌وه، چیاكانى كوردستان، زۆر له‌و بچووكانه گه‌وره‌ترن، ئه‌وه‌ى خۆی ده‌فرۆشیت به خاكى دیكه، بوونى كورد زۆر له‌و بابه‌تانه گه‌وره‌تره، نه‌ته‌وه‌ى كورد خاوه‌نى گوتارێكى هێمنه، پێكه‌وه‌ژیانى هه‌یه.
ک.ب