جۆ بایدن: بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان له رووى سه‌ربازییه‌وه لە 2001 بە هێزترە
K24 - هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ى دامەزراندنیەوە لە ساڵى (2001)، بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان، له رووى سه‌ربازییه‌وه، گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكى زۆر به‌هێز.
بایدن جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌ركى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان كۆتایی هات، نه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى ئه‌مه‌ریكا نانێرینه‌وه ئه‌فغانستان.
راشیگه‌یاند، كۆتایمان به درێژترین جه‌نگى ئه‌مه‌ریكا هێنا، ئێمه نه‌چووینه ئه‌فغانستان بۆ درووستكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه، ئه‌مه ماف و به‌رپرسیارێتى گه‌لى ئه‌فغانه، كه چۆن وڵاته‌كه‌ى رێك ده‌خات و چۆنیش ئیداره‌ى ده‌كات.
له مانگی شوباتی ساڵی رابردوو، تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكا، له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر گه‌یشتنه رێككه‌وتن، كه تاڵیبان هێرشه‌كانی له دژی سوپای ئه‌مه‌ریكا رابگرێت و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا وڵاته‌كه‌یان چۆڵ بكات.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، سوپای ئه‌مه‌ریكا به بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی كابووڵ ئاگادار بكاته‌وه، گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی خۆی له شاری باگرامی باكووری كابووڵ، چۆڵ كرد و به شه‌و ته‌واوی هێزه‌كانی كشانده‌وه.
سەرچاوە:روسيا اليوم
ک.ب