تاڵیبان گه‌یشته‌وه قه‌نده‌هار
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی رووسیا له زاری به‌رپرسانی تاڵیبانی ئیسلامییه‌وه رایانگه‌یاند، چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌كه گه‌یشتوونه‌ته قه‌نده‌هار.
هاوكات، فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی قه‌نده‌هار، رایگه‌یاندووه، تا ئێستا ره‌وشه‌كه له ژێر كۆنترۆڵدایه.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، میدیای تاڵیبان بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته ده‌روازه‌كانی قه‌نده‌هار.
دوای كابووڵ، قه‌نده‌هار دووه‌م گه‌وره شاری ئه‌فغانستانه.
ئه‌مڕۆ شاندی تاڵیبان له مۆسكۆ میوان بوو بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی ئه‌فغانستان و گۆڕانكارییه مه‌یدانییه‌كان.
شاندی تاڵیبان رایگه‌یان، جگه له كابووڵ و ده‌وروبه‌ری، كۆنترۆڵی %85ی ئه‌فغانستانمان كردووه.
هاوكات، ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند، تاڵیبان دوو له‌سه‌ر سێی خاكی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵ كردووه.
دوای 20 ساڵ له شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه و ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ بۆ سه‌ر تاڵیبان، له چه‌ند رۆژی رابردوودا بێ ئه‌وه‌ی كابووڵ ئاگادار بكاته‌وه، ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی خۆی له ئه‌فغانستان و له شاری باگرام به‌جێهێشت.
دوێنێش شاندێكی تاڵیبان له تاران بوون، بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌رپه‌رشتی كۆماری ئیسلامی له باره‌ی داهاتووی حوكمڕانی وڵاته‌كه‌یانه‌وه له‌گه‌ڵ كابووڵ گفتوگۆ بكه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی كابووڵ، له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ساڵی رابردوو رێككه‌وتنی واژوو كرد و به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه تا 11ی ئه‌یلوولی داهاتوو ده‌بێت دوا سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ئه‌فغانستان به‌جێبهێڵێت.
سه‌رچاوه: تڵوع نیوز