وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌‌ (9ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش هه‌زار و 7 كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و (3) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (10) هه‌زار و (418) كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و (798) تووشبووش له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (499)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

١. پشکنین: ( ١٠٤١٨ پشکنینی نوێ)

• ( ٣٤٢٣) هەولێر

• ( ١٨٨٥) سلێمانی

• ( ٤٠٧٧) دهۆك

• ( ٠) هەڵەبجە

• ( ٩٦٤) گەرمیان

• ( ٦٩) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ١٠٠٧ تووشبووی نوێ)

• ( ٢٧٢) هەولێر

• ( ٢٢٣) سلێمانی

• ( ٤٨٠) دهۆك

• ( ٠) هەڵەبجە

• ( ٢٩) گەرمیان

• ( ٣) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: ( ٧٩٨ چاکبوون)

• ( ٩٤) هەولێر

• ( ٢٢٢) سلێمانی

• ( ٤٥٣) دهۆك

• ( ١) هەڵەبجە

• ( ٢٦) گەرمیان

• ( ٢) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٣ مردن)

• ( ٠) هەولێر

• ( ١) سلێمانی

• ( ٢) دهۆك

• ( ٠) هەڵەبجە

• ( ٠) گەرمیان

• ( ٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٢١٩٨٦٥٢ (٧٥٨٤٨٠ هەولێر، ٥٤٣٤٣١ سلێمانی، ٨٨٠٥٤١ دهۆك، ١٦٢٠٠ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٩٣٢٧٠ (٥٧٩١٠ هەولێر، ٦٣٥١٥ سلێمانی، ٦٨٠٤٦ دهۆك، ٣٧٩٩ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٧٩٤٦١ ( ٥٤١٩٥ هەولێر، ٥٧١٩٨ سلێمانی، ٦٤٤٥٠ دهۆك، ٣٦١٨ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٩٢٨١ (٢٤٩٣ هەولێر، ٤٢٣٨ سلێمانی، ٢٥٢٠ دهۆك، ٣٠ هەڵەبجە)

مردن ٤٥٢٨ (١٢٢٢ هەولێر، ٢٠٧٩ سلێمانی، ١٠٧٦ دهۆك، ١٥١ هەڵەبجە)