پۆلیسی هه‌ولێر ئاماری تاوانه‌كانی 6 مانگی رابردووی ئاشكراكرد
K24- هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماری چالاكییه‌كانی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه، كه توانیویانه 2 هه‌زار و 755 تۆمه‌تبار له تاوانه جیاجیاكان ده‌ستگیربكه‌ن و 92%ی ئه‌و تاوانانه‌ی تۆماركران، یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرای كرد، له رێكه‌وتی (1/ 1/ 2021) تا (30/ 6/ 201) له كۆی 7 هه‌زار و 981 تاوانی تۆمار كرا‌و، 7 هه‌زار و 309 تاوان ئاشكرا كراون و تۆمه‌تباران دراونه‌ته دادگا، به رێژه‌ی 92% كه‌یسه‌كان ته‌واوبوون و 8%ی كه‌یسه‌كان له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ن.
ئاشكراشی كرد، توانیویانه 2 هه‌زار و 755 تۆمه‌تبار له تاوانه جیاجیاكانی وه‌ك "دزی، كوشتن، ساخته‌كاری، مادده هۆشبه‌ره‌كان، ته‌قه‌كردن و رێگریكردن" ده‌ستگیر بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش چه‌ند تۆمه‌تبارێك له ساڵانی رابردوو فه‌رمانی ده‌ستگیركرنیان هه‌بووه، له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستگیركراون.
سه‌باره‌ت به ئاماری كوشتن، له به‌یاننامه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێردا هاتووه، له سنووری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریدا له ماوه‌ی 6 مانگی رابردوو 34 تاوانی كوشتن تۆماركراوه و 31 تاوان ئاشكرابووه، واتا به رێژه‌ی 91%ی تاوه‌نه‌كانی كوشتن یه‌كلاییبووه‌ته‌وه و تۆمه‌تباران ده‌ستگیركراون.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له رووداوی ته‌قه‌كردندا له‌و ماوه‌یدا، 21 رووداو تۆمار كراوه و 18 له‌و رووداوانه ئاشكرا كراون، 86%ی ته‌قه‌كه‌ره‌كان ئاشكرا كراون و ده‌ستگیركراون و دراونه‌ته دادگا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونیكرده‌وه، له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا كۆتایی مانگی رابردوو، 24 تۆمه‌تبار به تۆمه‌تی رێگریكردن ده‌ستگیركراون، كه به زه‌بری چه‌ك رێگرییان له‌خه‌ڵك كردووه، سه‌رجه‌میان دراونه‌ته دادگا.
روونیشكرده‌وه، هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر 606 سوڵكه‌ریان له هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌ی نێر و مێ له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه و راده‌ستی یاسا كراون، كه له شوێنه گشتییه‌كان و ناو بازاڕ و چاوڕیانه‌كاندا سووڵیان ده‌كرد و جگه له‌وه‌ی سیمای شاریان ناشیرین كردبوو، له‌گه‌ڵ كاری سواڵكردندا خۆیان به نه‌خۆش و كه‌مئه‌ندام نیشان ده‌دا و سۆزی خه‌ڵكیان بۆخۆیان راده‌كێشا، له‌كاتێكدا هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیان نه‌بووه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ژماره‌یه‌ك چالاكی دیكه‌ی خستووه‌ته‌ڕووه، كه 200 نێرگه‌له ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، 9 تۆن ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو و ساخته ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، 479 شوێن تێكدراوه، كه زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر موڵكی گشتی كردووه، 142 ئۆتۆمبێل ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، كه به‌هۆی ده‌نگی به‌رز یان تیژرۆیی و نمایشكردن له شه‌قامه گشتییه‌كان خه‌ڵكیان هه‌راسان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا 292 شوێن داخراون، كه سه‌رپێچی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی و ناوخۆیان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كراوه، 130 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، كه له پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه داواكراو بوون، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه و ره‌وانه‌ی شوێنی خۆیان كراونه‌ته‌وه.
د.ی