لە دوو ساڵدا كابینه‌ی نۆیه‌م چەندین پرۆژه‌ی ستراتیژی جێبەجێکردووە
K24 - هه‌ولێر
دوو ساڵ به‌سه‌ر دەستبەکاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له به‌رنامه‌ی كاره‌كانیدا جێگیری كردبوون، و بێ جیاوازی به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له هه‌موو ناوچه‌كان و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و ئیداره سه‌به‌خۆكان، له سه‌رجه‌م بوار‌و كه‌رته‌كان، به‌ردی بناغه‌ی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی دانراوه، ئه‌مه به‌ده‌ر له چاكسازی كه له كه‌رته‌كان ده‌ستیپكردووه،كه یه‌كێك بووه له به‌رنامه گرنگه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌یسی سه‌عید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ستراتیژیه‌ت و هێڵی گشتی كابینه‌كه‌ی راگه‌یاند، توانراوه جێبه‌جێ بكرێت و له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگه ئابووریانەی، هەوڵەکان چڕ کراونەتەوە، بۆ ئەوەی جارێكی تر هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و بوژانه‌وه بچێت، لە زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كان، پڕۆژه‌ی ستراتیژی بنیادنراون".
لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵێنیدا به گوێره‌ی یاسا و ده‌ستوور له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بگه‌نه رێکكه‌وتن، دواجار گه‌یشتنه رێكکه‌وتن. سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی، به‌ڵام پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان نه‌وه‌ستان،و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به سوود وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ زیادكرنی داهاتی ناوخۆ، هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات، حكومه‌ت به‌ڵێنیدا هه‌ر 30 رۆژ جارێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات.
سارا دڵشاد، پەرلەمانتاری کوردستان بە کوردستان24ی گوت: "ئێستا کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگ لە بواری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن، لە ماوەی دوو ساڵی کارکردنی کابینەی نۆیەم هەست بە گۆڕانکاری دەکرێت لە سەرجەم بوارەکان".
كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، توانی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەسەر قەیران و ئاستەنگەكان سەربكەوێت و لە بواری چاكسازی و زیادكردنی سەرچاوەكانی داھات و جێبەجێكردنی دەیان پڕۆژەی ستراتیژی ھەنگاوی گەورەی ناوە، سەرەڕای ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری گرنگ لە شار و ناوچەكانی كوردستان كە پەیوەندی راستەوخۆیان بە ژیانی ھاووڵاتییانەوە ھەیە.
ش. ئ