ترس له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی یاریی فیناڵی چامپیۆنز لیگ دروست بووه
پۆلیسی ئیتاڵیا له شاری میلانۆ جانتایه‌كی له نزیك یه‌كێك له میترۆكانی ئه‌و شاره دۆزیوه‌ته‌وه كه گومانی بوونی كرده‌وه‌ی تیرورستی لێ ده‌كرێت.
ئه‌گه‌رچی پۆلیسی ئه‌و وڵاته له ترسی دڵه‌ڕاوكێی هانده‌ران و گه‌شتیاران هه‌وڵی داوه بابه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م جانتایه به نهێنی بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته دزه‌ی كردووه و ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای هانده‌رانی فیناڵی چامپیۆنز لیگ دروست كردووه.
به‌پێی دوایین زانیاریش كه له ماڵپه‌ری ASـی ئیسپانیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ته‌وه، له ئێستادا پۆلیسی ئیتاڵیا هه‌وڵه‌كانی چڕ كردۆته‌وه و ده‌ستیان به‌پرۆسه‌ی پشكنینێكی ورد كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی ئاماده‌بووانی یاریگه‌ی سانسیرۆ بپارێزن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش به شێوه‌یه‌كی كاتی رێگه‌ی هاتووچۆی دوو میترۆی شاری میلانۆیان په‌كخستووه.
بڕیلره ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی سانسیرۆ له شاری میلانۆی ئیتاڵیا یاریی فیناڵی چامپیۆنز لیگ له نێوان ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و ریال مه‌درید به‌ڕێوه بچێت.