ئێران سه‌ریسوڕماوه له كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆرئاوا له ئه‌فغانستان، ئێران به نائارامییه‌وه چاودێری ده‌كات، چونكه حكومه‌تی ئه‌فغانستان رۆژی 9ی ته‌مموز (یۆلیۆ-ی 2021) ئاشكرایكرد، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان توانیویه‌تی كۆنتڕۆڵی سه‌رسنووری ئێران - ئه‌فغانستان بكات.
به‌پێی راپۆرتێكی مریا‌م بێرگێر، رۆژنامه‌نووسی به سه‌لیقه‌ی زه واشنتۆن پۆست كه شاره‌زایه له بواری ئاسیا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێیوایه كلیلی نهێنی پاشه‌كشه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات: ئێران له‌لایه‌ن پیاوانێكی ئاینی شیعه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان-یش بزووتنه‌وه‌یه‌كی توندڕه‌وی سوونه‌یه.
كه ناكۆكی جه‌وهه‌رییان هه‌یه. ئێران له مێژه زیاد له پێویست توڕه‌یه به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كه بۆته ئازاردانی رۆحی كه‌مینه‌كانی وڵاته‌كه كه سوونه نین. ده‌شنوسێت: "ئێران ته‌واو ترسی هه‌یه له گه‌ڕانه‌وه‌ی حوكمی تاڵیبان و هه‌نگاوی ئه‌فغانستان به‌ره‌و جه‌نگی ئه‌هلی".
ئه‌گه‌رێكی ناسه‌قامگیری سیاسی هه‌یه كه ده‌شێت ببێته هۆی ترس بۆ سه‌ر كۆمیونیتییه ئیتنییه‌كانی فارس و شیعه له‌و وڵاته و ره‌وكردنی زیاتری په‌نابه‌رانی ئه‌فغان-شیعه بۆ سه‌ر سنووری ئیران و به‌هێزكردنی سوونه‌ی ناوچه‌كه. له پێناو گه‌ڕان به‌شوێن ده‌ستێكی باڵادا، ئێران په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاقم و گروپه‌كانی تاڵیبان-دا پته‌وده‌كات و ده‌نگی زوڵاڵی به‌رامبه‌ر گروپه توندڕه‌وه‌كان و به‌تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ته‌واو نزمبۆته‌وه كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
ئه‌م قوماركردنه كاریگه‌ری توندی له‌ناو گفتوگۆكانی ئێران‌دا دروستكردووه كه له بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان-ی سه‌ركوتكه‌ر ده‌ڕوانن به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حسابی یه‌كێكی تر هه‌نگاو بنێت، وێرای زیادكردنی گومان له‌سه‌ر بێده‌نگی سه‌ركرده باڵاكانی ئه‌مه‌ریكا. هه‌تا ئیداره‌ی بایدن هه‌نگاوی هێواش ده‌نێت به‌رامبه‌ر گفتوگۆكانی گه‌ڕانه‌وه بۆ رێكه‌وتنی 2015 كه پاش ماوه‌یه‌ك دۆناڵد تره‌مپ پاشه‌كشه‌ی لێ‌كرد.
فاتیمه ئامان، ئه‌ندامێكی خۆبه‌خشی ئینیستیۆی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنتۆن ده‌ڵێت: "ئێران به‌شێوه‌یه‌كی فراوان زیان ئه‌كات له فه‌وزا و جه‌نگی ئه‌هلی له ئه‌فغانستان". به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌دا ته‌واو ترس ده‌كه‌وێته دڵی تارانه‌وه كه لقێكی داعش له ئه‌فغانستان جێگیربێت.
ئه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌مه رێسایه‌كی چاوه‌ڕوانكراوه و باشترین سیناریۆیه له‌كاتی بوونی تاڵیبان له‌ده‌سه‌ڵاتدا". ئامان ده‌ڵێت: "ده‌ستپێشخه‌ریی و كرانه‌وه‌یه‌كی زیاد له‌پێویست له ئێران ده‌بینرێت رووه‌و تالیبان". له‌به‌رئه‌وه ئێران پێیوایه كه تاڵیبان به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام هه‌ندێك گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه تاڵیبان ئێران به‌كارده‌هێنێت بۆ به‌ره‌وپێشچوونی خۆی زیاد له‌پێویست و شایه‌نی ئه‌وه‌شن كه وڵاتی ئه‌فغانستان به‌رن به‌ڕێوه.
ئێران دووره په‌رێز بوو له وتوووێژه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبان له دوحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، كه ساڵی پار به‌رێوه‌چوو بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆتایی هێنان به دوو ده‌یه له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان. بایدن-یش واده‌ی كۆتایی له 11 سێپتێمبه‌ر ده‌ستنیشانكرد، به‌ڵام پێنتاگۆن رایگه‌یاند كه ئه‌م هه‌فته‌یه 90% سوپاكه‌ی له وڵاتی ئه‌فغانییه‌كان ده‌كشێنێته‌وه.
هه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه تا ئێستا له‌توانایدا بووه كه سێ به‌شی خاكی ئه‌فغانستان كۆنترۆڵ بكاته‌وه به‌بێئه‌وه‌ی هیچ شه‌ڕێكی قورسی له‌لایه‌ن سوپای ئه‌فغانه‌وه هاتبێته به‌رده‌م و له‌بری ئه‌وه‌ش هه‌ندێك رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌فغانستاندا كردووه. وێرای ئه‌وه‌ی، له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی جوڵه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، هه‌فته‌ی رابردوو، زیاتر له 1500 سه‌ربازی ئه‌فغانی به‌ره‌و سنوری پاكستان هه‌ڵاتوون.
وێرای 200 هه‌زار هاووڵاتی ئه‌فغانی ماڵه‌كانیان جێهێشتووه له‌مساڵدا. ئامان ده‌ڵێت: "ئه‌م پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی تاڵیبان وای له تاران كردووه كه بترسێت له‌ئه‌گه‌ری گێڕانه‌وه‌ی كابوڵ بۆ ژێر ده‌سه‌ڵانی بزووتنه‌وه‌ی توندڕه‌وی، به‌ڵام له‌وه‌ش گرنگتر لای ئێران بڵاوبوونه‌وه‌ی مێرده‌زمه‌ی تووندوتیژییه له‌رێگه‌ی كرده‌وه‌ی توندڕه‌ویی و تلیاك و چه‌كدارییه‌وه". له‌م هه‌فتانه‌ی كۆتایدا به‌شێك له توندڕه‌وه‌كانی ئێران كه هاوپه‌یمانی رابه‌ری گشتی ئێران (ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی)ن و ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئێران-ن، به‌زمانی ره‌نگاوره‌نگی گوڵاوی قسه‌كانیان ئاراسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی تالیبان كرد.
له‌كۆتایی مانگی حوزه‌یران (یۆنیۆی 2021) رۆژنامه‌ی كه‌یهان -ی زیاد له‌پێویستی كۆنه‌پارێزه‌كانی (ئه‌لته‌ركۆنسه‌رڤه‌تیڤ) ئێران كه سه‌ربه رابه‌ری گشتی-یه، نووسیویه‌تی: "تاڵیبان-ی ئه‌مڕۆ جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و تاڵیبان-ه‌ی كه سه‌ری خه‌ڵكی ده‌په‌ڕاند". كه‌یهان گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌وه كردبوو كه ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تاڵیبان جێگه‌ی ئه‌وه‌ی تیانابێته‌وه (تاوانی قێزه‌ونی هاوشێوه‌ى داعش كه له عیراق ئه‌نجامی ده‌دات)، ئه‌نجام بدات.
ئاماژه‌شی به‌وه‌كردبوو كه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان وتویه‌تی، ئه‌وان هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ شیعه‌ی وڵاته‌كه‌یان نییه. هه‌مان لێدوانی هاوشێوه‌ی حسام ره‌زوی سه‌رنووسه‌ری هه‌واڵی ده‌ره‌وه له‌ئاژانسی ده‌نگوباسی (ته‌سنیم) كه نزیكه له‌سوپای پاسداران له پرۆگرامێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا هه‌فته‌ی پێشوو، وتی: "هیچ جه‌نگێك له‌نێوان شیعه و تاڵیبان له ئه‌فغانستان روونادات".
هه‌ندێك له توندڕه‌وه‌كان وته‌ی دۆستانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، هه‌فته‌ی پێشوو لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌ی (كۆماری ئیسلامی) كۆنسه‌رڤاتیڤ ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ركرده ئێرانییه‌كان گرت كه (مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی تاڵیبان) به‌درێژایی سنووری ئێران، به‌كه‌مده‌زانن و بێ نرخی ده‌كه‌ن. به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز، له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به زمانی فارسی له ئێران و ئه‌فغانستان ئیدانه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئێران ده‌كه‌ن به‌هۆی پیشاندانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ئامانجیان سپیكردنه‌وه‌ی مێژووی خوێناوی تاڵیبانه هه‌ر له‌و هێرشه توندانه‌ی كه كرایه سه‌ر كه‌مینه شیعه‌كان تا داپلۆسینی ژنان و ئازادی تاكه‌كه‌سی.
له نوێترین كاره‌سات كه تا ئه‌م ساته له‌بیره‌وه‌ری ئێرانییه‌كاندا ماوه، هێرشی یاخیبوانی تاڵیبانه له‌ساڵی 1998 كه كردیانه سه‌ر كۆنسلخانه‌ی ئیران له مه‌زار شه‌ریف له باكوری ئه‌فغانستان و كوشتنی 9 كارمه‌ندی ئێرانی كه تا راده‌یه‌ك هه‌ردوو لای نزیككرده‌وه له‌شه‌ڕ. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی (ئافتاب) له‌سه‌ر زاری سه‌عید خه‌تیب زاده وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیران، نووسیویه‌تی: "كه ئێمه به‌وپه‌ڕی جه‌سوورییه‌وه چاودێری كێشه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ین و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌ستپێكردووه".
وتیشی: "وتووێژی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ ئه‌فغانه‌كان، بریتییه له‌تاكه چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی و ئاماده‌ین كارئاسانی بۆ گفتوگۆكان بكه‌ین". له‌كاتێكدا ڤالی نه‌سر له كۆلێژی جۆنز هۆبكنز بۆ توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌وتوو له ئه‌مه‌ریكا، به ئێن پی ئاڕ-ی وت: "ئێرانییه‌كان گرنگیده‌رن به ئه‌فغانستان، به‌ڵام هیچ ستراتیژییه‌تێكی ئاشكرا نییه بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌واندا". ناسر ده‌ڵێت: "هه‌ندێك له ئێرانییه‌كان ئاهه‌نگده‌گێڕن به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانسان و به‌شكستی ئه‌مه‌ریكا ناویده‌به‌ن، به‌ڵام هه‌ندێكی تر گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له‌وه‌ده‌كات كه ئه‌فغانستان ببێت به زه‌لكاوێك بۆ ئیران و ده‌ڵێن كشانه‌وه رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ حوكمی تائیفی له ئه‌فغانستان".
هه‌تا ماوه‌یه‌كی زۆر پێش گفتووگۆی (دۆحه- قه‌ته‌ر)، ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌و هاوسێیانه‌ی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان، هاوشێوه‌ی دراوسێكانی تری وه‌ك پاكستان. به‌پێی راپۆرتێكی زه واشنتۆن پۆست له‌گه‌ڵ ئاماده‌گی ئه‌مه‌ریكا بۆ رزگاركردنی ئه‌فغانستان له‌جه‌نگی تاڵیبان ساڵی 2001، حكومه‌تی ئێران به‌ڕابه‌ڕایه‌تی سه‌رۆكی ریفۆرمخواز محه‌مه‌د خاته‌می، ئێران زانیاری هه‌واڵگری پێشكه‌ش به ئه‌مه‌ریكا كردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی لیوای قودس له‌سه‌رخه‌ت بووه له‌و رووه‌وه. دوای كه‌وتنی تاڵیبان و رێكخراوی ئه‌لقاعیده، ئیران بۆ بنیاتنانه‌وه هاوكاری گه‌یانده حكومه‌تی نوێی ئه‌فغانستان ته‌نانه‌ت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی بووه پردی په‌یوه‌ندی. به‌ڵام ئه‌م هاوكارییه درێژه‌ی نه‌كێشاو له كانوونی دووه‌می (یه‌نایه‌ری 2002) كۆتایی هات، كاتێك جۆرج ده‌بلیو بۆش لێدوانێكیدا و وتی: "ئێران و عیراق و كۆریای باكور (میحوه‌ری شه‌ڕخوازین)". بۆیه فاتیمه ئامان، ئه‌ندامێكی خۆبه‌خشی ئینیستیۆی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنتۆن، ده‌ڵێت: "ئێستا واشنتۆن و تاران ده‌رچه‌یه‌كی كه‌م و ته‌سكیان هه‌یه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌فغانستان".
ئه‌و ده‌ڵێت: "هیوادارم چاوه‌ڕوانی شه‌ڕێكی ئه‌هلی نه‌كه‌ین له ئه‌فغانستان تا دانیشن پێكه‌وه و گفتوگۆ بكه‌ن به‌و توانایه‌ی كه هه‌یانه ده‌رباره‌ی ئه‌فغانستان". ده‌شڵێت: "ئه‌فغانستان زیاتر ئه‌ناڵێنێت به‌ده‌ست ناكۆكیی و دوژمنایه‌تی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ك و ئێران و سعودیه و وڵاته دراوسێی عه‌ره‌بییه‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه". په‌یوه‌ندی گفتوگۆی درێژخایه‌نی ئێران به تاڵیبانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌میشه له زیادبووندا بووه. ساڵی 2016 له‌رێگه‌ی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانه‌وه، ئه‌مه‌ریكا، مه‌لا ئیختار محه‌مه‌د مه‌نسوریان كوشت پاش ئه‌وه‌ی له پاكستان ده‌گه‌ڕایه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له ئێران نیشته‌جێ بوو.
له كۆتایی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌رپرسه باڵاكانی ئێران میوانداری به‌رپرسه باڵاكانی تاڵیبان-یان كردووه ده‌رباره‌ی رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا. لیوا ئیسماعیل قائانی سه‌ركرده‌ی نوێی لیوای قودس-ی سه‌ر به سوپای پاسداران له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌زموون و فراوانییه‌وه سه‌ركردایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیران و ئه‌مه‌ریكا له رابردوودا زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌شیان هه‌بووه بۆ دژایه‌تیكردنی تالیبان.