ریال مه‌درید گفتووگۆكانی له‌گه‌ڵ لیڤاندۆڤسكی ده‌ست پێكردووه
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی دانی به‌وه دانا كه له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ری پۆڵه‌نداییه‌ی بایرن میونشن گفتووگۆیان كردووه.
سیزاری كوچارسكی كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی لیڤاندۆڤسكییه، له لێدوانێكدا كه له رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا بڵاو كراوه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ریال مه‌درید په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه و چه‌ندانجاریش له باره‌ی گرێبه‌ستی لیڤاندۆڤسكی گفتووگۆیان كردووه.
سیزاری كوچارسكی راشیگه‌یاند كه یانه‌ی ریال مه‌درید باشترین گرێبه‌ست گه‌وره‌ترین یانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندی لیڤاندۆڤسكییه، بۆیه به‌باشی گوێمان بۆ گرتوون.
سیزاری كوچارسكی گوتیشی: یانه‌ی بایرن میونشنیش ئاگاداری كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان ئێمه و ریال مه‌دریده.