دوو منداڵه رفێنراوەکەی مه‌ریوان له تاران دۆزرانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڕه‌كى مووسكى، له شارى مه‌ریوانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو، دوو كچى، مناڵ و مێرد منداڵ، رفێنران، وه‌ك شایه‌تحاڵان رایانگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكى نه‌ناسراو ویستوویه‌تى "سه‌وگه‌ند"ى ته‌مه‌ن (10) ساڵان بڕفێنێ، كاتێك "هه‌ستى" ته‌مه‌ن (17) ساڵان ویستوویه‌تى به‌هاناى كچی خاڵه‌كه‌یه‌وه بچێت، رێگا له رفاندنى بگرێت، به‌زۆری سوارى ئۆتۆمبێل كراوه.
خاڵى "سه‌وگه‌ند" بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، منداڵه گه‌وره‌كه‌یان، كوڕى خوشكمه، ویستوویه‌تى به‌هاناى "سه‌وگه‌ند" بچێت، به چه‌قۆ لێیانداوه، بریندار كراوه، دواتر هەردووکیان خراونه‌ته نێو ئۆتۆمبێل و رفێنران.
شایه‌تحاڵێك روونیكرده‌وه، ئه‌و كرده‌یه له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه ئه‌نجامدراوه، یه‌كێكیان دێته خواره‌وه، مناڵه بچووكه‌كه ده‌ڕفێنێت، له‌لایه‌ن هه‌ستییه‌وه، هه‌وڵى رزگاركردنى ده‌درێت، بۆیه ئه‌وه‌ى دیكه‌ش دێته خواره‌وه و هه‌ردوو منداڵه‌كه ده‌ڕفێنن.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، رووداوه‌كه نیگه‌رانییه‌كى زۆرى بۆ خه‌ڵكى مه‌ریوان دروست كردووه، دایكان ئیتر نا‌وێرن منداڵه‌كانیان به‌ته‌نیا بنێرنه كۆڵان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناشتوانن مناڵه‌كانیان له‌ماڵ به‌ند بكه‌ن، به‌ناچاری خۆشیان له‌كۆڵان، له‌گه‌ڵیان ده‌مێننه‌وه، ئه‌وان ترساون و نایانه‌وێت منداڵه‌كانیان دووچارى رفاندن ببنه‌وه.
سه‌وگه‌ند و هه‌ستى، دواى (24) كاتژمێر، له‌تارانى پایته‌ختى ئێرانه‌وه تێڵیان بۆ باوكیان كردووه، له‌و شاره دۆزرانه‌وه، كه نه‌زانراوه ئامانجى رفێنه‌ران له‌م كرده‌وه‌یه‌دا چی بووه.
ک.ب