ڤیدیۆ.. رووداوێكی ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی میسر ده‌هه‌ژێنێت
K24 – هه‌ولێر:
بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی میسر، كاردانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه، بلیتبڕێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، له باوكی منداڵێك ده‌دات، به هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌ی بلیتی پێ نه‌بووه.
له شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی هێڵی ئه‌شمون – ته‌نتای میسر، هاووڵاتییه‌ك له‌گه‌ڵ كچه بچووكه‌كه‌ی پاره‌ی بلیتی شه‌مه‌نده‌فه‌ریان نه‌داوه، بلیتبڕه‌كه‌ش كردوویه‌تییه سه‌ری و ده‌ڵێت ده‌بێت سزای ئه‌و كاره‌ت بده‌یت، ئه‌ویش پاره‌ی پێ نییه و خه‌ڵك داوا ده‌كه‌ن له جیاتی پاره بده‌ن، به‌ڵام بلیتبڕه‌كه ده‌ڵێت هه‌ر ده‌بێت خۆی بیدات. سه‌ره‌نجام له‌به‌رچاو كچه بچووكه‌كه، بلیتبڕه‌كه له باوكه‌كه‌ی ده‌دات. ئه‌م رووداوه رایگشتیی میسری سه‌رقاڵكردووه و داوای سزادانی ئه‌و بلیتبڕه ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه، ده‌سته‌ی هێڵی ئاسنی میسر، بڕیاری داوه، به په‌له لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه بكرێت و رایگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی روویداوه سه‌رپێچییه و ناكرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان بكات.