ئه‌گه‌ر زیدان چامپیۆنز لیگ نه‌باته‌وه، ئه‌م راهێنه‌ره شوێنی ده‌گرێته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌كانه وه‌رزشییه‌كان بێت، له ئه‌گه‌ری شكستی ریال مه‌درید له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی فیناڵی چامپیۆنز لیگ، زینه‌دین زیدان له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه ده‌رده‌كرێت و راهێنه‌ری سێڤییا شوێنی ده‌گرێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی Mediasetـی ئیتاڵیا، فلۆرێنتینۆ پیرێز، سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید په‌یوه‌ندی به راهێنه‌ری یانه‌ی سێڤییا كردووه و داوای لێ كردووه جارێ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی درێژ نه‌كاته‌وه و چاوه‌ڕێ بكات تا دوای كۆتایی هاتنی یاریی فیناڵی چامپیۆنز لیگ.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و زیدان نه‌توانێت جامی چامپیۆنز لیگ به‌رز بكاته‌وه، له پۆسته‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه و ئۆنای ئیمری راهێنه‌ری سێڤییا شوێنی ده‌گرێته‌وه كه دوو وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك نازناوی یۆرۆپا لیگ بۆ یانه ئه‌نده‌لووسییه‌كه
ده‌باته‌وه.