بە گرافیک.. شکستی نەخۆشخانە گشتییەکانی عێراق

لە ماوەی ساڵێکدا ئاگر لە دوو نەخۆشخانەی کۆرۆنا کەوتەوە
بە گرافیک.. شکستی نەخۆشخانە گشتییەکانی عێراق
بە گرافیک.. شکستی نەخۆشخانە گشتییەکانی عێراق

K24  - هەولێر

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەسپێکی کۆرۆنا، حکومەتی عێراق نەیتوانی بە شێوازێکی باش چارەسەری تووشبوانی کۆرۆنا بکات، جگە لە کەموکوڕییەکانی کەرتی تەندروستی چەند حاڵەتێکی سوتان لە نەخۆشخانەکان روویاندا.

یەکەم روودای ئاگر کەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە شاری بەغداد لە 24 نیسانی 2021 کە رووداوێکی دڵتەزێن بوو، بەهۆیە 82 کەس گیانیان لە دەستدا و 110 کەسی دیکەش بریندار بوون، ئەو نەخۆشخانەیە تایبەت بوو بە تووشبوانی کۆرۆنا بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێکی غازەوە رووداوەکە روویدا، دوای رووداوەکە مستەفا کازمی و دادگای رەسافەی بەغدا بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری تەندروستی عێراق حەسەن تەمیمی-یان دەرکرد.

لە رووداوێکی هاوشێوەدا 12/7/2021، لە نەخۆشخانەی  حوسێن کە تایبەتە بە تووشبوانی کۆرۆنا لە ناوەندی پارێزگای زیقار لە شاری ناسریە ئاگرکەوتەوە، بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق 60 کەس گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی بریندارەکانیش زیاتر لە 100 کەس دەبێت، کە باری تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە.

بەگشتی هۆکاری شکستی نەخۆشخانە حکومییەکانی عێراق، دەگەرێتەوە بۆ گەندەڵی لە کەرتی تەندروستی، کە ئێستا عێراق لە رێزی یەکەم گەندەڵترین ئەو وڵاتانەیە کە لە ئاستی جیهاندا دیاریدەکرێت، کەمتەرخەمی و فشاری دانیشتووان و نەبوونی نەخۆشخانەی نوێ، هۆکارێکی دیاری خراپی ئەو کەرتەیە لە عێراق.

س.ی