بە هۆی زۆرخواردنەوەی مەی ساڵانە 567 هەزار پیاو لە جیهاندا تووشی شێرپەنجە دەبن
K24 - هه‌ولێر:
به‌رێژه‌ى (%4)، کە دەکاتە (740) هەزار کەس لە جیهاندا، بەهۆی زۆر خواردنەوەی مەی، تووشی شێرپه‌نجه بوون، له‌مباره‌یه‌وه، ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى بۆ توێژینه‌وه‌ى شێرپه‌نجه، بڵاویكرده‌وه، زۆر خواردنەوەی مەی، هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپه‌نجه.
ئه‌و ئاژانسه راشیگه‌یاند، هۆكارى تووشبوون به شێرپه‌نجه، بۆ زۆر خواردنەوەی مەی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌وان مه‌ترسیدارتره كه لە رۆژێکدا دووجار به‌كاری دێنن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ى رۆژانه دوو په‌رداخ مەی دەخۆنه‌وه، له‌نێو (7) حاڵه‌ت، یه‌كێکیان ده‌مرێت، به گوێره‌ى به‌یاننامه‌یه‌كى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، بۆ ساڵى (2020)، (100) هه‌زار حاڵه‌تى شێرپه‌نجه له‌جیهان به‌م هۆكاره‌وه، تۆمار كراوه.
به‌رپرسی ئاژانسى ئیزابێل رایگه‌یاند، ئه‌و ژمارانه وامان لێده‌كات، هۆشیاری زیاتر بڵاو بكرێته‌وه، كه زۆر خواردنەوەی مەی مه‌ترسیداره، مرۆڤ تووشى شێرپه‌نجه ده‌كات، ده‌بێت كه‌متر بەکاربهێنرێت.
به پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى گۆڤارى زه لانیست ئۆنكۆلۆژى، هاتووه، حه‌وت جۆری شێرپه‌نجه، كه هۆكاره‌كه‌ى زۆر خواردنه‌وه‌ى مەیە، ده‌بێته هۆی وشككردنى ده‌م و قورگ، قۆڵۆن، جگه‌ر، مه‌مكى ژنانیش، بۆ ساڵى (2020)، (6.3) ملیۆن تووشبوو له جیهان، بە هۆکاری زۆر خواردنەوەی مەی، تووشی شێرپەنجە بوون، كه به‌راوردیان كردووه له‌گه‌ڵ (10) ساڵ پێش ئێستا، ده‌ركه‌وتووه، تا ساڵى (2020)، رێژه‌ى تووشبوون به شێرپه‌نجه، هۆكاره‌كه‌ى زۆر خواردنه‌وه‌ى مەیە.
لەو حاڵەتانەش کە لە پیاواندا هەن، کە بۆ زۆر بەکار هێنانی مەی دەگەڕێتەوە، (567)هەزار، لە جیهاندا، تووشی شێرپەنجە بوونەتەوە.
ک.ب
سەرچاوە: رۆیتەرز