به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن پیاوێک له ساڵێكدا 300 رۆژ ده‌خه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی هیندی به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی له ساڵێكدا 300 رۆژ ده‌خه‌وێت.
پورخه‌ره‌م، ته‌مه‌نی 42 ساڵه و دانیشتووی گوندی بادوایه له رۆژئاوای هه‌رێمی راجه‌ستان، به‌هۆی نه‌خۆشییه ده‌گمه‌نه‌كه‌ی بووه‌ته سه‌ردێری میدیا هیندییه‌كان و ناوبانگێكی زۆریشی په‌یدا كردووه.
رۆژنامه‌ی ئیندیان تایمز بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێشتر هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی هیندی به‌ناوی كومباكارنا، له ساڵێكدا شه‌ش مانگ خه‌وتووه، به‌ڵام پورخه‌ره‌م ئه‌و ریكۆرده‌ی تێكشكاندووه و كردوویه‌تی به 300 رۆژ خه‌وتن له ساڵێكدا.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه پورخه‌ره‌م به ده‌ست نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه‌وه ده‌ناڵێنێت كه بۆ پزیشكانیش جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، ئه‌ویش خه‌وتنی له راده‌به‌ده‌ر (Axis Hypersomnia)ی پێده‌گوترێت.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان خه‌ڵكی ئاسایی رۆژانه 6 بۆ 8 كاتژمێر و هه‌ندێكجار 9 كاتژمێر ده‌خه‌وێت، به‌ڵام پورخه‌ره‌م ده‌توانێت 20 بۆ 25 رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك بخه‌وێت.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی، هۆكاری ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌گمه‌نه، كه خه‌وتنی له راده‌به‌ده‌ر Axis Hypersomniaی پێده‌گوترێت، له‌كاتی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆتینێك له‌ناو مێشك رووده‌دات كه پێیده‌گوترێت TNF-alpha.