كۆمیسیۆنى باڵای هه‌ڵبژاردنەکان لە عێراق: هەڵبژاردن دوا نا‌خرێت
K24 – هەولێر:
كۆمیسیۆنى باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، كه بڕیاره له (10ى تشرینى یه‌كه‌م)ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت، دوا نه‌خراوه.
له چوارچێوه‌ى به‌یاننامه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى، كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ئاماژەی پێدا، ئه‌و باس و خواسانه‌ى كه له ده‌زگاكانى راگه‌یاندن تیشكى خراوه‌ته سه‌ر، تایبه‌ت به دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له عێراق، راست نین.
جه‌ختیشیكرده‌وه، سه‌رۆك و ئه‌ندامانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆی به‌ڕێوه بچێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش، دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسیاران، ده‌ستى له‌كاره‌كانى كشانده‌وه.
هەر ئەمڕۆ، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ناکەم".
رێبەری رەوتی سەدر، وەزیرەکانی سەر بە رەوتەکەی لە کابینەی مستەفا کازمیی کشاندەوە.
گوتیشی: "خۆم بەری دەکەم لەوانەی لە حکومەتی ئێستای عێراق و کابینەی داهاتوو، چونکە هەموویان گەندەڵکارن"
ک.ب