یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له سووریا رفاندنی سێ رۆژنامه‌نووسی كورد له‌لایه‌ن ئاسایشی په‌یه‌ده‌وه ئیدانه ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی ئازادییه گشتییه‌كان له یه‌كێتی گشتیی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی كورد له سووریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی له ده‌ستگیركردنی سێ رۆژنامه‌نووسی كورد له‌لایه‌ن ئاسایشی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: نووسینگه‌ی ئازادییه گشتییه‌كان له یه‌كێتی گشتیی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی كورد له سووریا به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته پێشێلكارییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی سه‌ر به په‌یه‌ده، له‌كاتێكدا دۆخی بژێوی روو له داته‌پینه و گه‌نده‌ڵیش له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه، دوێنێ ئاسایشی حزب هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی سێ رۆژنامه‌نووسی كورد و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار گواستراونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش:
عزه‌دین مه‌لا
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ساڵح
بارزان حوسێن لیانی
وێڕای ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی حزبی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا، دیارترینیان:
فره‌مه‌رز حوسێن
محه‌مه‌د ئه‌یۆ
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "له‌كاتێكدا نووسینگه‌ی ئازادییه گشتییه‌كان له یه‌كێتی گشتیی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی كورد له سووریا ده‌ستگیركردنی خاوه‌ن رایه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌بێ هیچ یاداشتێكی فه‌رمی و نه‌بوونی هیچ لایه‌نێكی دانپێدانراو، هه‌رچه‌ند ئه‌و لایه‌نه كوردیش بێت، ئیدانه ده‌كات، له هه‌مانكاتدا داوای ئازادكردنی ده‌ستگیركراوان ده‌كات، له‌و باوه‌ڕه‌ش دایه، هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نووسان و گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنێكی نادیار پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و هه‌موو ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كانه، ته‌نانه‌ت ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ی به‌ناو "ئیداره‌ی خۆسه‌ر"ـیش بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كات".
H.B