وڵاتێكی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی چاویان له‌وه‌یه ئه‌م كچه خه‌ونه‌كه‌یان بێنێته دی
سه‌مه‌ر حه‌مزه، خانمه زۆرانبازی میسری ته‌مه‌ن 26 ساڵ بۆ به‌شداریكردن له ئۆڵمپیكی تۆكیۆ له‌گه‌ڵ شاندی میسر به‌ره‌و ژاپۆن به‌ڕێكه‌وت.
ئه‌م خانمه وه‌رزشكاره له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بووه بابه‌تی گه‌وره‌ی میدیاكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، كاتێك له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌ی بووه شه‌ڕ و چه‌ندان بۆكسیان ئاراسته‌ی ناوچاوانی یه‌كتر كرد، به‌هۆیه‌وه شوێنه‌واری شه‌ڕ و بۆكسه به رووخساری سه‌مه‌ڕه‌وه ڕه‌نگی دایه‌وه.
لێژنه‌ی ئۆڵمپیكی میسر له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه راهێنه‌رێكی نوێی بۆ سه‌مه‌ر حه‌مزه ته‌رخان كردووه، له قۆناخی پاڵاوتنه‌كان كه له وڵاتی توونس به‌ڕێوه‌چوو به پله‌ی یه‌كه‌م بلیتی ئۆڵمپیكی تۆكیۆی بڕی.
سه‌مه‌ر حه‌مزه بۆ دووه‌مینجاره به‌شداریی له ئۆڵمپیك ده‌كات، پێشتر به‌شداریی له ئۆڵمپیكی ڕیۆ دی جانیێرۆی 2016 له به‌رازیل كردووه، له ئۆڵمپیكی ریۆ له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان پله‌ی دوازه‌ده‌یه‌می باشترین زۆرانبازانانی جیهانی به‌ده‌ستهێنا.
سه‌مه‌ر ئێستا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می باشترین خانمه وه‌رزشكاره زۆرانبازه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا دێت، له پۆلێنی پێنجه‌م باشترین زۆرانبازانی جیهان دێت.