مۆبایلی بەرهەم ساڵح دەخرێتە ژێر چاودێری بۆ هاک کردن

"ئەگەرێکی زۆرە هاک کرابن"
بەرهەم ساڵح - سەرۆک کۆماری عێراق
بەرهەم ساڵح - سەرۆک کۆماری عێراق

K24 - هەولێر

ژمارەی مۆبایلی بەرهەم ساڵح و 50 هەزار کەسایەتی دیکەی جیهانی لە لیستێکدا بوون، کە ئەگەرێکی زۆرە هاک کرابن.

رۆژنامەی وانشنتن پۆست بڵاویکردووەتەوە "تاوەکو ئێستا نەزاندراوە لەڕێگەی چ ڤایرۆسێکەوە مۆبایلەکەی سەرۆک کۆماری عێراق و هەزاران کەسایەتی دیکە بۆ هاک کردن ئامادەکراوە، بەڵام گومانەکان هەمووی بۆ کۆمپانیای "ئێن ئێس ئۆ گرووپە" کە کۆمپانیایەکی ئیسرائیلییە و شارەزاییان لە بواری ئاسایشی سایبەریدا هەیە".

واشنتن پۆست ئاماژەی بەوەشداوە "مۆبایلەکەی بەرهەم ساڵح لەگەڵ 10 سەرۆک وەزیران و پاشایەک و لەژێر چاودێریدا بوون و تا وەکو ئێستا نەزاندراوە هاک کراون یاخود نا، چونکە بۆ دڵنیابوون لە هاککردنی، پێویستە مۆبایلەکان لە شوێنی تایبەت بپشکنرێن".