عێراق...هێرشه‌كانی داعش به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردووه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى كۆمیرسانتى رووسی، له چوارچێوه‌ى گوتارێكى ماریانا بیلینكایا، رایگه‌یاندووه، به‌ر له گه‌شته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، بۆ واشنتن، داعش هێرشێكى تیرۆریستى له‌به‌غدا، ئه‌نجامدا، بووه هۆی كوژرانى زیاتر له (36)كه‌س.
راشیگه‌یاند، مسته‌فا كازمى، له‌نێو دوو بژارده‌ى قورسدایه، یان پاڵپشتى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا بكات، یاخوود ئه‌و دۆسیه‌یه به‌یه‌كجاره‌كى دابخرێت و عێراق بۆ هه‌تا هه‌تایێ، ببێته گۆڕه‌پانى جه‌نگى نێوانی، واشنتن و تاران.
روونیشیكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق، له كۆتایی ساڵى (2017)، سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعش، راگه‌یاند، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینرێت، هێرشه‌كانیان به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردووه.
ماریانا بیلینكایا، جه‌ختیشیكرده‌وه، له ئێستادا (2500)، سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى له عێراق، ماونه‌ته‌وه، گفتوگۆی كشانه‌وه‌ى یه‌كجاره‌كى ئه‌م سوپایه ده‌كرێت، له‌كاتێكدا، مسته‌فا كازمى، رایگه‌یاندووه، هێزه سه‌ربازى و ئه‌منییه‌كانى عێراق، به رێژه‌ى (%60)، ئاماده‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانن.
نووسه‌ر، ئاماژه‌یپێكردووه، كازمى ئه‌وه ده‌زانێت، هاوشێوه‌ى ئه‌زموونى ئه‌فغانستان، ئه‌گه‌ر پاڵپشتى ده‌ره‌كى نه‌بێت، عێراقییه‌كان ناتوانن وڵاته‌كه‌یان بپارێزن، دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى (2011)، ئەمەریکا لە عێراق كشایه‌وه، داعش ده‌ستى به‌سەر به‌شێكى زۆری خاكى عێراقدا گرت، به‌ناچاری گه‌ڕانه‌وه، به‌مانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاش له عێراق، ناسه‌قامگیری ئه‌و وڵاته پیشان ده‌دات.
سەرچاوە: روسيااليوم
ک.ب