حکومەتی سووریا مافی خۆبەڕێوەبەری لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە رەتدەکاتەوە
K24 - ههولێر:
وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو پڕۆژەیەی کە بۆ خۆبەڕێوەبەری لەو ناوچانە داندراوە بۆ لاوازکردنی سووریایە، ئاسانکاری بۆ ئەمهریکا دەکەن بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە دەستدرێژییەکانی تورکیا زیاتر بکەن.
هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی سووریا هۆشداری دەداتە ئەو لایەنانەی کە لە پشت جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیەوەن و ئاماژە بەوەش دەدات، هەر کاتێك ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تیرۆریستانیان کۆنتڕۆڵ کرد، ئەوسا بەسەر دوژمنەکانی ناوخۆشدا سەردەکەون.