كێشه‌ی ئاوی ئیفراز چاره‌سه‌ر كرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز له هه‌ولێر رایگه‌یاند، كێشه‌ی ئاوی ئیفراز چاره‌سه‌ر كراوه و له دوێنێ شه‌وه بڕێ 184 هه‌زار مه‌ترسێجا ئاو بۆ شاری هه‌ولێر رۆیشتووه و زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانیش ئاویان بۆ چووه.
ئه‌ندازیار هیوا عه‌بدولڕه‌زاق، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز بۆ كوردستان24 گوتی: "له‌شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، لێڵیه‌تی "شێلوویی" ئاو زۆر به‌رزبوویه‌وه، بۆیه به ناچاری بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفرازمان راگرت، دوای ئه‌وه پڕۆژه‌كه‌مان كار پێكردووه‌ته‌وه، ئێستا زۆربه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر ئاویان بۆ چووه".
گوتیشی: "له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 184 هه‌زار مه‌ترسێجا ئاوی بۆ شاری هه‌ولێر رۆیشتوو، له رێگه‌ی تۆڕه‌كانی بۆڕی ئاوه‌وه گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر ئاویان پێده‌گات و زۆربه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كانیش ئاویان بۆ چووه".
ئه‌ندازیار هیوا عه‌بدولڕه‌زاق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له رۆژانی ئاسایی‌دا، 200 هه‌زار مه‌ترسێجا ئاو به‌رهه‌ده‌هێنین، كه ده‌كاته 200 ملیۆن لیتر ئاو، به‌كوالیتییه‌كی زۆر باش به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، كه بۆ خواردنه‌وه شیاو بێت، به‌ڵام شاری هه‌ولێر پێویستی به 700 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو هه‌یه.
سه‌باره‌ت به دووباره‌بوونه‌وه‌ی كێشه‌ی ئاوی ئیفراز، "هیوا عه‌بدولڕه‌زاق" ئاشكرای كرد، زۆرجار پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز ده‌وه‌ستێت، زۆربه‌ی جاره‌كانیش هۆكاره‌كه سرووشتییه، وه‌كو لێڵبو‌ونی ئاو به هۆی بارانبارین و لافاو، كه له 24 كاتژمێره‌وه تا 36 كاتژمێر به ناچاری ده‌بێت پڕۆژه‌كه بوه‌ستێنین، تا ئاوه‌كه سازگار ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك جار كێشه‌كان ته‌كنیكییه، وه‌ك شكانی بۆڕی ئاو.
ئاشكراشی كرد، ئه‌و ئاوه خه‌رجییه‌كی زۆری تێدا ده‌كرێت، 3 مادده‌ی تێدا به‌كاردێت بۆ پاككردنه‌وه، له هه‌ر كاتژمێرێكدا نزیكه‌ی 11 مێگاوات كاره‌بای پێویسته، ستافێكی زۆر لێره خه‌ریكی به‌گه‌ڕخستنی پڕۆژه‌كه‌ن، ئه‌و ئاوه به كوالیتییه‌كی زۆر باش به‌رهه‌مده‌هێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خواردنه‌وه شیاو بێت، نه‌ك شووشتنی به‌رده‌رگا و شووشتنی ئۆتۆمبێل، بۆیه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئاو به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن.