تووشبوویه‌كی نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌ش له كه‌ركووك گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی كه‌ركووك له كوردستان24ی راگه‌یاند، توشبوویەکی نه‌خۆشی کەڕووی رەش لە کەرکووك گیانی لەدەستدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركووكیش سه‌باره‌ت به بارودۆخی ته‌ندروستی شاره‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات.
سه‌رچاوه‌كه زانیارییه‌كانی بۆ كوردستان24 پشتڕاست كرده‌وه، كه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌شه‌وه گیانیله‌ده‌ستداوه، ئافرەتێکی بەتەمەنە و چەند رۆژێکە لە نەخۆشخانەی "شیفا" له كه‌ركووك لەژێر چاودێری چڕی تەندروستی بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌به‌ر باردوردۆخی ته‌ندروستی شاره‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركووك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات.
نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌ش، نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه و پێویسته پێشوه‌خته ئاشكرا بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێكڕای مردنی تووشبووان به‌و نه‌خۆشییه ده‌گاته 54%، ته‌نیا به تووشبوون، مرۆڤ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا رووبه‌ڕووی مردن ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ناگوازرێته‌وه.
د.ی