شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا له سنووری ئامێدی زیان به‌كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌گه‌یه‌نێت
K24 - دهۆک
بەهۆی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا له سنووری ناحیه‌ی شیلادزێ-ی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی، ژمارەی گەشتیارانی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه کەمبووەتەوە و زۆربه‌ی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی سوپای توركیا و په‌كه‌كه‌دان، هەروەها 20ـی شوێنی گەشتیاری بەهۆی شەڕی پەکەکەوە لە پارێزگای دهۆک داخراون.
له هاوینه هه‌واره‌كانی سنووری ناحیه‌ی شیلادزێ، رێژه‌یه‌كی كه‌م له گه‌شتیاران ده‌بینرێن، به‌راورد به ساڵانی رابردوو ئه‌ویش له‌به‌ر هه‌بوونی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له ناوچه‌كه‌دا. جه‌بار عه‌بدوڵڵا، خاوەن یەکێکە لە خاوەن شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری ئامێدی بە کوردستان24ی گوت: "ئەگەر شەڕی پەکەکە نەبوایە، ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بۆ سنوورەکەمان زیاتر دەبوو، هه‌ندێك جار وایلێهاتوو شوێنه گه‌شتیارییه‌كان دابخه‌ین، ژمارەیەک لە گەشتیاران ویستوویانه شه‌وان له‌م ناوچه‌یه بمێنه‌وه، به‌ڵام ترساون له مانه‌وه‌یان، له‌به‌رئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌یان بەهۆی شەڕ لە ناوچەکە پارێزراو نییه، داواش لە پەکەکە دەکه‌م شەڕ لە ناوچەكه‌مان دووربخاتەوە".
لەبارەی وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاری لە سنورەکە محه‌مه‌د نه‌زیف، به‌ڕێوبه‌ری گه‌شتوگوزاری ئامێدی باس له‌وه ده‌كات: "وه‌به‌رهێنه‌ر هه‌یه پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی گه‌شتیاری له ناوچه‌كه درووست ده‌كات، به‌ڵام شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا بووەته هۆكار بۆ ده‌ستپێنه‌كردنی پڕۆژه‌كان".
له سنووری پارێزگای دهۆك زیاتر له 250 شوێنی گه‌شتیاری هەن، شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا به‌گشتی كاریگه‌ریه‌كی زۆری له‌سه‌ری کەرتی گەشتیاری هه‌بووه، نزیكه‌ی 20 شوێنی گه‌شتیاری بەهۆی نزیکی سەنگەرەکانی شەڕەوە داخراون.
ش.ئ