عێراق و لوبنان رێککەوتنێکی تایبەت بە هەناردەکردنی نەوت واژۆ دەکەن
K24 - هەولێر
بەیروت و بەغدا بە فەرمی رێککەوتنێکیان بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ لوبنان واژۆکرد.
بە گوێرەی رێککەوتنەکە ئاستی هەناردەکردنی نەوتی خاو دوو هێندە دەکرێت، واتا لە 500 هەزار تۆن بۆ ملیۆنێک تۆن بەرزدەکرێتەوە. پێشبینیش دەکرێت لە چەند رۆژی ئایندە کەشتی نەوت هەڵگری عێراق بگاتە لوبنان.
ئەمە لە کاتێکدایە، بۆ واژۆکردنی رێککەوتنەکە شاندێکی لوبنانی بە سەرۆکایەتی عەباس ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی لوبنان بە فەرمی سەردانی عێراقیان کرد.