كوردستان 24 ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵای به‌دواداچوونی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ ڕۆژی دووه‌م به‌رده‌وامه له‌كاره‌كانی و 11 ئه‌ندامی بۆ ئه‌نجومه‌نی به‌دواداچوونی حزبه‌كه دیاریكرد.
ئه‌مه ناوی ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی ده‌سته‌ی باڵای به‌دواداچوونه...
1 – بوخاری جه‌میل
2 – حه‌سه‌ن شه‌مێرانی
3 – ئه‌مجه‌د محه‌مه‌د
4 – فازڵ حه‌یده‌ر
5 – دڵخواز عه‌بدوڵڵا
6 – جه‌لاله‌دین نه‌جم
7 – عومه‌ر عه‌لی
8 – ئیسماعیل سیگیری
9 – لوقمان جامعی
10 – جه‌مال یه‌حیا
11 – عه‌بدهولله‌تیف یاسین
جێگای باسه ژماره‌یه‌ك له‌و ناوانه وه‌ك یه‌ده‌ك ده‌ستنیشانكراووه.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕۆژی شه‌ممه 28/5/2016 كاره‌كانی حه‌وته‌مین كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی به به‌شداری 1130 ئه‌ندام ده‌ستپێكرد و له‌ڕۆژی یه‌كه‌مدا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هادیین وه‌ك ئه‌مینداری نوێ یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردرا.