شاى ئوردن: به چه‌ند درۆنێك هێرشمان كراوه‌ته سه‌ر كه موركی ئێرانیان به‌سه‌ره‌وه‌یه
K24- هه‌ولێر:
شا عه‌بدوڵای دووه‌م، شای ئوردن راگه‌یاند، تا ئێستا وڵاته‌كه‌ی چه‌ند جارێك رووبه‌ڕووی هێرشی درۆنه‌كان بووه‌ته‌وه، كه دروستكراوی ئێران بوون و دووپاتیكرده‌وه، ئاماژه‌كانی په‌یوه‌ست به چالاكییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه، جێگه‌ی نیگه‌رانین.
ئه‌م گوتانه‌ی شا عه‌بدوڵڵا، له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ په‌خشی ئینگلیزی تۆڕی میدیایی "CNN" هاتوون و ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه و گوتی: "هه‌میشه ئوردن پشتیوانی دیالۆگ و دانوستان ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێك له ئاماژه‌كان بۆ ئێمه جێگه‌ی نیگه‌رانین، به‌هۆی تۆمارێكی زۆره‌وه، كه هیوادارین ئه‌مه‌ریكا ئه‌و تۆمارانه له‌گه‌ڵ ئێران تاوتوێ بكات، له‌وانه‌ش: دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی زیانی بۆ ئیسرائیل و وڵاتانی كه‌نداو هه‌یه، ته‌كنه‌لۆژیای مووشه‌كه بالیستییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه، كه به‌داخه‌وه ئه‌وه‌مان له به‌كارهێنانی ئه‌و مووشه‌كانه له دژی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق تێبینی كرد، هه‌روه‌ك سعوودیه‌شمان بینی كه چۆن له یه‌مه‌نه‌وه رووبه‌ڕووی هێرشی مووشه‌كی بووه‌وه".
شای ئوردن جه‌ختیشی كرده‌وه، "زۆر جار ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له سووریا و لوبنانه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كرێن له‌ناو خاكی ئوردن ده‌كه‌ونه خواره‌وه، بۆیه ئێمه له‌وه نیگه‌رانین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ سه‌ر وڵاته‌كانمان چڕ كراونه‌ته‌وه و ته‌قه‌كردن له سنووره‌كانمان تا دێت روو له زیادبوونه، به شێوه‌یه‌ك كه خه‌ریكه رێژه‌ی ئه‌و ته‌قه‌كردنه وه‌ك سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش بێت، به‌داخه‌وه له‌مه‌ش زیاتر چه‌ند هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كراوه‌ته سه‌ر ئوردن، كه دروستكراوی ئێرانن و موركی ئێران به‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكانه‌وه‌یه".
جێگای ئاماژه‌یه، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ئوردن به ئاشكرا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه شانشینه‌كه‌یان له‌ڕێگه‌ی درۆنی دروستكراوی ئێرانه‌وه ده‌كرێته ئامانج.
سه‌باره‌ت به كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ش، شا عه‌بدوڵڵا گوتی: "ئه‌و هێرشانه به‌ر له ساڵێك ده‌ستیان پێكردووه و تادێت زیاتر ده‌بن".
له‌باره‌ی ئه‌و ناكۆكییه‌ش كه به‌ر له چه‌ند مانگێك له ناو خانه‌واده‌ی شاهانه درووست بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شازاده‌ی جێنشینی پێشووه‌وه هه‌یه، شا عه‌بدوڵڵا گوتی: هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن هه‌وڵیاندا به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانیان، خواسته‌كانی حه‌مزه بن حوسێنی براكه‌ی بوروژێنن. هه‌وره‌ها شا عه‌بدوڵڵا ئه‌و بابه‌ته‌ی له ئوردن به "پرسی فیتنه" ناسراوه، به "بێئومێدی"ی ناوبرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش كه ئایا ده‌بێت عه‌ره‌بستانی سعوودیه ده‌ستی له‌پشت "پرسی فیتنه"ـوه هه‌بووبێت؟ شای ئوردن گوتی: "ئێمه وه‌ك كاروبارێكی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌مان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه ده‌كه‌ین، تۆمه‌تباركردنی كه‌سانی دیكه هیچ كات یارمه‌تیده‌رمان نابێت".
پێشتریش فایز ئه‌لته‌راونه، سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌تی ئوردن رایگه‌یاندبوو، ئێران له‌ڕێگه‌ی دزه‌كردنه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئوردنی، هه‌وڵ ده‌دات شۆڕشه‌كه‌ی بگوازێته‌وه ناو خاكی ئه‌و وڵاته و دووپاتیكرده‌وه، "بڕێكی زۆر دۆلار و پۆسته‌راتی ویلایه‌تی فه‌قیھ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌س دۆزراونه‌ته‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه".
H.B