وه‌زاره‌تی كاره‌با گۆڕانكاری له پێوه‌ری زیره‌ك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (26ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) رایگه‌یاند، بڕیارمانداوه ماوەی کوژاندنەوەی پێوەری زیره‌ك لە 45 خولەکەوە بۆ 20 خولەك کەم بکرێتەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، لە 27 تەممووزەوە، ماوەی کوژاندنەوەی پێوەری زیرەك لە 45 خولەکەوە بۆ 20 خولەك کەم دەکرێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هەر پێوەرێکی زیرەکی هاوبەشی کارەبا بۆ ماڵان 40 ئەمپێر کارەبا بۆ هاوبەشەکە دابین دەکات، لە ئەگەری بەکارهێنانی کارەبا لەم رێژەیە زیاتر، کارەباکەی بۆ ماوەیەك دەکوژێتەوە، تا دوایین جار دەگەیشتە 45 خولەك.
وەزارەتی کارەبا لە پێناو هاوکاریکردنی هاووڵاتیان و بەدەنگەوە هاتنی داواکارییەکانیان بڕیاریدا، ماوەی کوژاندنەوەی پێوەرەکە لە 45 خولەکەوە بۆ 20 خولەك کەم بکرێتەوە.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، داوا لە هاوبەشانی کارەبا دەکەین، بە پێی ئەم بڕە کارەبایەی کە بۆیان دیاریکراوە، كاره‌با بەکاربهێنن و یارمەتیدەری بەدیهێنانی دادپەوەری لە پڕۆسەی دابەشکردنی کارەبا بن.
وه‌زاره‌تی كاره‌با چۆنیه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری له‌سه‌ر پێوه‌ری زیره‌ك روونكردووه‌وه، بۆ كۆنترۆڵكردنی پێوه‌ری زیره‌ك كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه:
ئەندازیار "سەربەست کەریم دەروێش"، ئەندامی لیژنەی تۆڕی زیرەکی کارەبای سلێمانی روونیكرده‌وه، بۆ ئەوەی پێوەرە زیرەکەکەمان نەکوژێتەوە، پێویسته چه‌ند ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێبكه‌ین و چەند ئامێرێكی کارەبایی بكوژینینه‌وه، تا کارەباکەمان نەچێتە سەروو (40) ئەمپێر.
گوتیشی: پێویسته وایدابنێین کە (35) ئەمپێر کارەبامان هەیە، چونکە بگاتە 40 ئەمپێر، پێوەرەکە دەکوژێتەوە، بۆیە گرنگە بزانین چ ئامێرێك بەکاردەهێنین و تواناکەیان چەندە، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت ره‌وچاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكرێت:
1. هەندێك ئامێری کارەبایی لە ماڵدا پێویستن و دەبێت بە بەردەوامی کار بکەن، وەک (ساردکەرەوە، فێنککەرەوە و هەندێك گڵۆپ)، کە بە گشتی بۆ هەر ماڵێك تا 6 ئەمپێر دەبێت.
2. سپلێت و بۆیلەر بە شێوەیەکی گشتی هەریەکەیان 13 ئەمپێر كاره‌بایان پێویسته، ئەگەر سپلێت 2 تۆن و بۆیلەر 3 هه‌زار وات بێت. سپلێت بە پێی تۆن لە 5 تا 22 ئەمپێر هەیە، بۆیلەریش لە 5 تا 13 ئەمپێر.
3. مەکینەی جلشۆرین 4 تا 8 ئەمپێر كاره‌بای پێویستە.
4. مەکینەی قاپشۆرین 4 تا 10 ئەمپێر كاره‌بای پێویستە.
5. هەریەکە لە گسکی کارەبایی و ئوتوو 4 تا 7 ئەمپێر كاره‌بای پێویستە.
6. فڕن و قۆری و کتریی ئاو گەرم کردن نزیکەی 8 بۆ 10 ئەمپێر كاره‌بای پێویستە.
7. وشککەرەوە چەند جۆرێکە لە 5 تا 10 ئەمپێر كاره‌بای پێویسته.
8. هاووڵاتیان دەتوانن لای خۆیانه‌وە بڕی پێویستی ئامێرەکانی ماڵ بزانن، چونکە هەر ئامێرێك لەسەری نووسراوە کە چەند کارەبای پێویستە.
سەربەست کەریم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ ئەوەی بتوانین بە دروستی کارەبا بەکار بهێنین و کار نەکاتە سەر کوژانەوەی پێوەرەکە، دەبێت ئامێرەکان بە پێی پێویستی و لە کاتی جیاوازدا بەکاریان بهێنین.
روونشیكرده‌وه، ده‌توانین نموونه به‌مه بهێنینه‌وه، كه لەو کاتەی مریشك لە فڕن دەخەیت، پێویستە پێشوەخت بڕی 10 ئەمپێر کەم بکەیتەوە یان کاتێك وشککەرەوە بۆ ماوەی 10 خولەک بەکار دێنی، دەبێت بەشی ئەوەندە ئامێری دیكه بکوژێنێتەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هەردوو مەکینەی جل و قاپ شۆرین پێکەوە کاریان پێ مەکە.
د.ی