سوپاسالاری پێشمه‌رگه: په‌كه‌كه په‌لاماری بازگه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی دا
K24 – هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له نێوان خه‌لیفان و بێخمه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه ته‌قه‌یان له بازگه‌یه‌كی پێشمه‌رگه كردووه.
سوپاسالار راشیگه‌یاندووه، پێشمه‌رگه وه‌ڵامی په‌لاماره‌كه‌ی داونه‌ته‌وه و زیان هه‌یه.
فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د عومه‌ر ئیمینكی، له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا، رایگه‌یاندووه، "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 26-7-2021 لە نێوان خەلیفان و بێخمه ژمارەیەک چەکداری پەکەکە تەقەیان لە بازگەیەکی پێشمەرگە کردووە و پێشمەرگەش تەقەی بەرانبەریان کردوە و بە پێی زانیاری سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەو رووداوە زیان هەیە".
ئه‌م په‌لاماره‌ی په‌كه‌كه دوای ئه‌وه دێت، كه رۆژی (24ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2021)، سوپاسالاری پێشمه‌رگه، فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د عومه‌ر ئیمینكی، هۆشداری دایه په‌كه‌كه و رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچی هه‌ر په‌لامارێكی په‌كه‌كه ده‌داته‌وه.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24"، سوپاسالاری پێشمه‌رگه گوتی: له ماوه‌ی رابردوودا چه‌كدارانی په‌كه‌كه چه‌ندین كرده‌وه‌ی "تیرۆریستیان" له دژی هێزی پێشمه‌رگه كردووه و به هۆیانه‌وه پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بووه.
گوتیشی: شه‌هید و برینداربوونی پێشمه‌رگه‌كانمان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، په‌كه‌كه ده‌ستپێشخه‌ری كردووه و په‌لاماری داوین.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌كه‌كه بووه‌ته هۆی چۆڵبوونی 300 گوندی ناوچه‌كانی زاخۆ تا باڵه‌كایه‌تی و هۆكاری سه‌ره‌كی هاتنی سوپای توركیایه بۆ ناو خاكی هه‌رێم.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
روونکردنەوەیەک لە سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 26-7-2021 لە نێوان خەلیفان و بێخمێ ژمارەیەک چەکداری پەکەکە تەقەیان لە بازگەیەکی پێشمەرگە کردوە وە پێشمەرگەش تەقەی بەرانبەریان کردوە و بە پێی زانیاری سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە زیان هەیە.
سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان
26-7-2021