ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی فیرقه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له نه‌جه‌ف روویدا
K24- هه‌ولێر:
كاتژمێر 5:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی فیرقه‌ی ئیمام عه‌لیی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای نه‌جه‌فی باشووری عێراق روویدا.
به‌گوێره‌ی میدیای عێراقییه‌كان، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و فیرقه‌یه كه نه‌یانویستووه ئاماژه به ناوه‌كانیان بكرێت، رایانگه‌یاندووه، ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه بووه، له‌كاتێكدا هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی دیكه هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه بۆ خراپی كۆگاكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا فیرقه‌ی ئیمام عه‌لی رایگه‌یاند، "دوای گڕگرتنی كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانمان له سه‌ربازگه‌ی دیوك، بڕیارمان داوه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فوراتی ناوه‌ڕاستی حه‌شدی شه‌عبی پێكبهێنین، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له هۆكاره‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و كۆگایه، كه ده‌كه‌وێته دووری 20 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌جه‌ف".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سێ له "موجاهیده‌كانمان" به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بریندار بوونه و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خشخانه".
H.B