وه‌زاره‌تی كاره‌با روونكردنه‌وه له‌سه‌ر پسووله‌ی كاره‌با ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە، کە بە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت، پێویستە کارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕدرێت، کە دوو جار بەسەر یەکەوە پارەی پسوولەی کارەبایان نەداوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، لەبەر رەچاوکردنی بارودۆخی دارایی، تا ئێستا کارەبای هیچ هاوبەشێك بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە نەبڕدراوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پێویستە هاوبەشانی کارەبا بۆ دانەوەی قەرزەکانیان پابەندی رێنماییەکانی وەزارەت بن، بۆیە ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە، کە قەرزەکانیان بدەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەکانی کارەبا کارئاسانی بۆ هاوبەشان دەکەن، بە شێوەیەك کە بارگرانی داراییان لەسەر دروست نەبێت.
ئومێد ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با به كوردستان24ی راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زارت كه له ساڵی 2019ه‌وه له وه‌قائیعی كوردستان بڵاكراوه‌ته‌وه، هه‌ر هاوبه‌شێكی كاره‌با دووجار به‌سه‌ر یه‌كه‌وه كرێی كاره‌با نه‌دات؛ كاره‌باكه‌ی له‌سه‌ر ده‌بڕدرێت، به‌ڵام ره‌چاوی باری دارایی خه‌ڵك كراوه، به‌ڵام له داهاتوودا ئه‌م رێنماییه جێبه‌جێده‌كرێت.
د.ی