واشنتن: گفتوگۆكانى ژنێڤ پیشه‌یی و بابه‌تییانه بوو
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ رووسیا، راگه‌یاند، كه تایبه‌ته به دیاریكردنى قه‌باره‌ى پڕچه‌ككردنی هه‌ردوو لا و سەقامگیری ستراتیژی نێوانیان.
دواى ئه‌وه‌ى لووتكه‌ى داخراوى نێوان، جۆ بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكى رووسیا، لە ژنێڤ، به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ك درێژه‌پێده‌ری ئه‌و دیداره، هه‌ر یه‌ك له وێندى شیرمان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و سێرگى ریابكۆف، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى رووسیا، له ژنێڤ، كۆبوونه‌وه.
نید برایس، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، گفتوگۆكانى ژنێڤ، پیشه‌یی و بابه‌تییانه بوو.
برایس له به‌یاننامه‌یه‌كدا، جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كداری و ناووكى.
ئاماژه‌شیپێكرد، هه‌ردوو رێكه‌وتوون، به شێوه‌ى نافه‌رمى، گفتوگۆكانیان، به‌رده‌وام بێت.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیاش، له‌مباره‌یه‌وه، رایگه‌یاند، گفتوگۆكان جه‌ختیان له سه‌قامگیری ستراتیژى، كرده‌وه، هه‌روه‌ها سنوورێكیش بۆ ئاستى چه‌كداری و مه‌ترسییه‌كانى، دابنرێت.
سەرچاوە: الشرق الاوسط
ک.ب