سێ تۆپی دوورهاوێژی داعش تێكشكێنراوه
K24 – هه‌ولێر
له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌ك له میحوه‌ری خازر،هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێشڕه‌وییان كردووه و گوندی توله‌به‌ند"یان له چه‌كدارانی داعش پاككردووه‌ته‌وه.
له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به چڕی مۆڵگه‌كانی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ بۆردوومان ده‌كه‌ن و سێ تۆپی دوورهاوێژیان تێكشكاندووه.
به گوته‌ی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كۆنترۆڵكردنی چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌كی میحوه‌ری خازر و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داعشه له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر.
له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به فه‌رمان و سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه،ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له چه‌ند ناوچه و گوندێكی میحوه‌ری خازر ده‌ستپێكردووه.