رێكاره‌كان دژی دیاردەی ھەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت توند دەكرێن
K24- هه‌ولێر:
لە چوارچێوەی چاكسازیەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، رێكاره‌كان دژی دیاردەی ھەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت توند دەكرێت و یاسای مۆڵەتی چەكیش ھەموار دەكرێتەوە، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش رایگەیاندووە كە ھەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت مەترسیدارە و دەبێت بە زووترین كات كۆتایی پێبھێندرێت. لە كاتی رووداوە دڵتەزێنەكانی كوشتن و خۆكوشتن دوای لێكۆڵینەوەكانی ھێزە ئەمنییەكان دەردەكەوتووه، كە زۆربەی رووداوەكان لە لایەن ئەو كەسانەوە ئەنجامدراون، كە چەكی بێ مۆڵەتیان ھەڵگرتووە.
له‌و باره‌وه نزار مه‌لا غه‌فا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: ئێستا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و پرسه له هه‌ماهه‌نگیداین و هه‌وڵه‌كانما بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت چڕ كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و مادده‌یه‌ی په‌یوه‌ندی به سزاكانه‌وه هه‌یه.
ئێستا پڕۆژە یاسایەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستانە و دێتە پەرلەمان، ھەوڵ دەدرێت لە وەرزی نوێی یاسادانان ھەموارەكە پەسەند بكرێت و لە ھەمواری یاساكە رێكارەكانی پێدانی مۆڵەت زۆر توند دەكرێن، و به گوته‌ی نەجیب موحسین، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، ئەو كەسانەی مۆڵەتیان پێدەدرێت، دەبێت له‌لایه‌ن لیژنەی پزشكییه‌وه پشكنینی دەرونیان بۆ بكرێت و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، پشنگیری ھەر رێگایەك ده‌كه‌ین، كه حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه ده‌گرێتەبەر.
یەكێك له برگەكانی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بنبڕكردنی چەكی بێ مۆڵەته، كە نابێت بە ھیچ شێوەیەك رێگە بدرێت بە بێ مۆڵەت چەك ھەڵبگرێت و پێویسته هەڵگرتنی و فرۆشتنی چەك، له‌سه‌ر بنه‌مای مۆڵەت بێت و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستانه‌وه بە یاسا رێگە پێدراو بێت.
H.B