یه‌كێتى ئه‌وروپا: پێویسته توركیا ته‌واوى خاڵه‌كانى رێكه‌وتننامه‌ى تایبه‌ت به كۆچبه‌ران جێبه‌جێبكات
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتى ئه‌وروپا، دووپاتیكرده‌وه، پێویسته توركیا ته‌واوى خاڵه‌كانى رێكه‌وتننامه‌ى تایبه‌ت به كۆچبه‌ران، جێبه‌جێ بكات، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى كه ره‌زامه‌ندى وه‌رگرتنیان بۆ هاتووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه داواكاری مافى په‌نابه‌رێتیان، ره‌تكراوه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یەوه، وه‌زیری كۆچبه‌رانى یۆنان، داواى له كۆمیسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كردووه، ئه‌م كێشه‌یه له‌گه‌ڵ توركه‌كان، چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌دڵبێرت یانس، گوته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، به هه‌ڵس و كه‌وته‌كانى توركیا، نیگه‌رانین.
راشیگه‌یاند، دابه‌شكردنى په‌نابه‌رانى نیشته‌جێى یۆنان، بۆ سه‌ر وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا، كارێكى سه‌ركه‌وتوو بوو، ژماره‌ى په‌نابه‌رانی، له سه‌ر خاكى یۆنان، كه‌مكرد، پێویسته پێش هاتنى وه‌رزی زستان، چاره‌سه‌ر كێشه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش بكرێت، كه له سه‌ر خاكى توركیا و یۆنان‌دا، ماون، كاتێك توركیا كێشه بۆ ئه‌و چاره‌سه‌رییانه، دروست ده‌كات.
سەرچاوە: روسيااليوم
ک.ب