ئه‌فسه‌رێكى پێشووى سوپاى به‌ریتانیا: حكومه‌تى عێراقى ده‌توانێ كۆنتڕۆڵى داعش بكات
K24 – هه‌ولێر:
دواى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا، له ئه‌فغانستان، ئێستا نۆره‌ى كشانه‌وه‌یه‌تی، له عێراق، دواى ئه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته، سه‌ردانى واشنتنى كرد، له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى سوپاكه‌یان، له‌گه‌ڵ بایدن، گفتوگۆیانكرد.
له كۆتایی ئه‌مساڵ، له چوارچێوه‌ى پلانى ستراتیژى نێوان، به‌غدا و واشنتن، سوپاى ئه‌مه‌ریكا، له عێراق، ده‌كشێته‌وه، كه چاودێران پێیان وایه، له‌گه‌ڵك كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا، رێكخراوى داعش، دووباره هێرشه‌كانى چڕتڕ ده‌كاته‌وه.
بین باری، ئه‌فسه‌رێكى پێشووى سوپاى به‌ریتانیایه، رایگه‌یاند، ترسى گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش، له لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه، هاوشێوه‌ى بڕیاره‌كه‌ى باراك ئۆباما، له ساڵى (2011)یه، كاتێك هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى له عێراق، كشانده‌وه، دواى ئه‌مه مه‌ترسییه‌كانى داعش و گرووپه چه‌كداره‌كان، له‌وێ سه‌ریهه‌ڵدا، دووباره هه‌مان سیناریۆ له عێراق دروست ده‌بێته‌وه، كه ئه‌وكات داعش، سوپاى عێراقى تێكشاند و به‌شێكى زۆری خاكى عێراقى، ده‌ست به‌سه‌ر داگرت.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره به‌ریتانییه، ئاماژه‌شیپێكرد، داعش توڕه‌بوونى سووننه‌كانى به‌هه‌ل قۆزیه‌وه، كاتێك نوری مالیكى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وساى عێراق، ده‌ستیكردبوو به كووشتن و راوه‌دوونانى به‌رپرسانى دیارى، تایفه‌ى سووننه، ره‌نگه دووباره داعش له‌و سۆنگه‌وه، هێرشه‌كانى ئه‌نجام بداته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، حكومه‌تى عێراقى ده‌توانێ كۆنتڕۆڵى داعش بكات، ئه‌ویش له رێگه‌ى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سووننه‌كان، چونكه یاخیبوونى ئه‌وان، هێشتا له عێراق، به‌رده‌وامه.
باری، راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا تواناى گه‌وره‌ى هه‌یه له كه‌نداو، وه‌زاره‌تى به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، به هۆكاره جیاوازه‌كان، ده‌توانێت، هه‌موو شتێك بكات.
سه‌رچاوه:BBC
ك.ب