فوئاد حوسێن: هه‌ڵوێستی گرووپه چه‌كداره‌كان خزمه‌ت به ده‌وڵه‌ت ناكات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ كۆنترۆڵكردنی گرووپه چه‌كداره‌كان یانیش میلیشیاكان پێویستمان، به گفتوگۆ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌یه و جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ڵوێستی ئه‌و گرووپانه خزمه‌ت به ده‌وڵه‌ت ناكات.
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی دووپاتیكرده‌وه: په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له سه‌ر عێراق ده‌بێت.
له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوخته‌ی عێراقیش كه بڕیاره له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: ناكرێت دۆخی ئه‌منی ببێته هۆكارێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن و روونیشكرده‌وه، كه بوونی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پاكی و بێگه‌ردی له به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، چه‌ند لایه‌نێكی دیاری عێراقی رایانگه‌یاندووه، به‌هۆی نه‌بوونی ژینگه‌یه‌كی گونجاو و نه‌بوونی سه‌قامگیری و چه‌ندین دۆخی دیكه‌ی له‌رزۆك، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه دوێنێ پێگه‌ی ئلیكترۆنی "ئه‌لحوڕه" له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، تادێت بازنه‌ی بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق له‌لایه‌ن كوتله سیاسییه‌كانه‌وه فراوانتر ده‌بێت.
H.B