بازنه‌ی بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تادێت فراوانتر ده‌بێت
كوتله سیاسییه‌كان هۆكاری ئه‌و بایكۆتكردنه ئاشكرا ده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:
له راپۆرتێكدا، پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "ئه‌لحوڕه" بڵاویكرده‌وه، تادێت بازنه‌ی بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، كه بڕیاره له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچن، فراوانتر ده‌بێت و چیتر هه‌ڵوێستی بایكۆتكردنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ته‌نیا له‌لایه‌ن "كوتله‌كانی تشرین"ـه‌وه به‌دی ناكرێت، به‌ڵكو به‌م دواییانه چه‌ندین كوتله‌ی سیاسی دیاری عێراق هه‌مان هه‌ڵوێستیان نیشانداوه.
ئه‌و كوتلانه‌ش كه بڕیاریانداوه بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، بریتین له كوتله‌ی مینبه‌ری نیشتمانی كه له‌لایه‌ن ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووه عێراقه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، كوتله‌ی سائیرون، كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها حزبی شیوعی عێراقی و كوتله‌ی حیواری نیشتمانی كه له له‌لایه‌ن ساڵح موتڵه‌گ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراقه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه واژووی وائل عه‌بدوللـه‌تیف، گوته‌بێژه‌كه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، كوتله‌ی "مینبه‌ری نیشتمانی" دووپاتیكرده‌وه، كه‌می رێژه‌ی به‌شداربووانی هه‌ڵبژاردن خولێكی په‌رله‌مانی ناكارامه به‌رهه‌مده‌هێنێت و له‌توانایدا نابێت له‌ئاست ئه‌ركه گه‌وره‌كه‌یدا بێت، هه‌روه‌ها حكومه‌تێكی لاوازیشی لێ به‌رهه‌مدێت، كه گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری هه‌موو جومگه‌كانی ده‌ته‌نێت.
هاوكات به‌ره‌ی "حیواری نیشتمانی" له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی كرده‌وه، "دۆخی خراپی وڵات و نه‌بوونی ژینگه‌یه‌كی سه‌قامگیر بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پیشوه‌خته و بوونی چه‌كی بێمۆڵه‌ت له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان له وڵات، هه‌موویان فاكته‌رن كه هیچ گۆڕانكارییه‌كی دیار روونادات".
به‌ر له‌و دوو كوتله‌یه‌ش موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له 15ی ئه‌م مانگه رایگه‌یاندبوو، "به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا ناكه‌ین و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه سه‌ر به كوتله‌كه‌ی بن و له حكومه‌ت پۆستیان هه‌یه، ده‌بێت ده‌ست له كار بكێشنه‌وه و نابێت به‌شداری له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووشدا بكه‌ن".
له 24ی ئه‌م مانگه‌ش حزبی شیوعی عێراق رایگه‌یاند، له به‌رده‌وامی قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی گه‌نده‌ڵی، هه‌روه‌ها له به‌رده‌وامی كرده تیرۆریستییه‌كان، رفاندن، تۆقاندن و خراپی دۆخی بژێوی هاووڵاتییان، هیچ ژینگه‌یه‌كی له‌بار ره‌خساو نابێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك، ته‌نها وه‌همێك نه‌بێت، كه رووداو و واقعه تراژیدییه‌كانی رۆژ و نه‌هامه‌تییه‌كانی ملیۆنان كه‌س جڵه‌وی له‌سه‌ر ده‌گرن.
له 26ی ئه‌م مانگه لیژنه‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه رایگه‌یاند، داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن كردووه، كه ده‌یانه‌وێت له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكشێنه‌وه.