هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چه‌ند قۆڵێكه‌وه هێرشیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش ده‌ستپێكرد
K24 – هه‌ولێر
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌میحوه‌ری خازره‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێشڕه‌وییان كردووه و گوندی "موفتییه" یان كۆنترۆڵكردووه.
له‌باره‌ی هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و میحوه‌ره‌دا لیوا سه‌ید هه‌ژار جێگری فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به كوردستان 24 ی ڕاگه‌یاند" له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری خازره‌وه هێرشه‌كانی ده‌ستپێكردووه و تا ئێستا توانیویانه گوندێك كۆنترۆڵ بكه‌ن.
لیوا سه‌ید هه‌ژار هۆكاری هێواشی پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا بۆ هه‌بوونی كه‌ندێك گه‌ڕانده‌وه كه ماوه‌ی كاتژمێرێك دوایخستوون،به‌ڵام ئێستا ئه‌و كه‌نده‌یان ده‌ربازكردووه و به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه له‌پێشڕه‌ویدان.
له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.