بە وێنە... لە هەولێر وەرگرتنی ڤاکسین بە هێمنی بەڕێوە دەچێت
K24 - ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، رایگەیاند، لەڕێگەی هەڵمەتێکی ئاگادارکردنەوە، داوا لە هاوڵاتیان کرا، بۆ سوودمەندبوون لە ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا، لە ڕێگەی (ئەپلیکێشنێکەوە)، ناوی خۆیان تۆمار بکەن، کە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، داینابوو.
راشیگەیاند، دوای وەرگرتنی ڕێکەوتی لێدانی ڤاکسین، دەتوانن بەپێی شوێنی جوگرافی، سەردانی ئەو بنکە تەندروستیانە، بکەن.
روونیشیکردەوە، لە ئێستادا هاووڵاتیان، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی و ڕێکەوتی لێدانی ڤاکسین، پڕۆسەکە بە هێمنی، بەپێی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بەڕێوەدەچێت.
ک.ب