له كه‌ركووك ئه‌ندامانى گه‌وره‌ترين تۆڕى نووستووى داعش ده‌ستگيركران
K24 – كه‌ركووك:
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى قه‌زا و ناحييه‌كانى كه‌ركووك هه‌واڵى ده‌ستگيركردنى گه‌وره‌ترين تۆڕى نووستووى داعشى راگه‌ياند، كه له 2009ه‌وه كارى تيرۆريستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوێكى پۆليسى قه‌زا و ناحييه‌كانى كه‌ركووك كه ژماره 771ى رۆژى 29ى ئايار/ مايۆى 2016ى به‌سه‌ره‌وه‌يه، تێيدا هاتووه ئه‌و بانده له سنوورى قه‌زاى دووبز و ناحيه‌ى مولته‌قا و يايچى و گه‌ڕه‌كى سناعه‌ى كه‌ركووك كاريان كردووه و پێشتر سه‌ر به گرووپى ئه‌نسارولئيسلام بوونه و دواى هاتنى داعش په‌يوه‌ندييان به‌و رێكخراوه‌وه كردووه و چوونه‌ته حه‌ويجه و دژى پێشمه‌رگه چه‌ندين كرده‌وه‌ى تيرۆريستييان ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و گرووپه بۆرييه نه‌وتييه‌كانى سنوورى قه‌زاى دووبز و ناحيه‌ى مولته‌قا و يايچى و خه‌بازه‌يان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
پۆليسى قه‌زا و ناحييه‌كانى كه‌ركووك ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه وێڕاى ده‌ستگيركردنى ئه‌و بانده ده‌ستگيراوه به‌سه‌ر 10 كڵاشينكۆف و 3 چه‌كى ئاڕ بى جى و بى كه‌ى سى و هاوون و بڕێك مادده‌ى سى فۆڕى تايبه‌ت به ته‌قينه‌وه.