کەشناسی: کەشوهەوا دەگۆڕێت

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
دیمەنێكی ئاسمانی شاری ھەولێر - ئەرشیف
دیمەنێكی ئاسمانی شاری ھەولێر - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەو بارودۆخە ناجێگیرەى لە کەشى ناوچەکەمان هەبوو لاواز دەبێت کاریگەریەکەى لەسەر بەشێک لە پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە تایبەتى.

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشانسی، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێم نیمچە لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و خێرایی با زیاد دەکات. بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە 41 پلە و لە دهۆک 40 پلە لە کەرکووک 44 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور دەبێت.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك